به‌په‌له…فرۆكه‌خانه‌ی شوعه‌یراتی سوریا موشه‌ك باران كرا.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، فرۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازیى شوعهیراتى خۆرهه‌ڵاتى شارى حومسى سوریا به موشه‌ك بۆردومانكرا به‌بێ ئه‌وه‌ى تائێستا ئه‌و وڵاته ئاشكرا بێت كه بۆردومانه‌كه‌ى ئه‌نجامداوه و هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كیش ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه.”
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 17ی4ی2018، به‌پێى هه‌واڵێكى كه‌ناڵى سكاى نیوزى عه‌ره‌بی ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌یه له‌لایه‌ن هێزه‌كانى ئێران و حزبوڵاى لوبنانیه‌وه به‌كارهێنراوه، مووشك باران كراوه و تا ئێستاش دیار نیه كێ لێی داوه به مووشه‌ك.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كانی،كه‌ناڵى ته‌له‌فزیۆنى ره‌سمى سوریا كه رایگه‌یاندوه.” به‌رپه‌رچى ئه‌و هێرشه موشهكیهمان داوه‌ته‌وه”.
هاوكات ئه‌مریكا ره‌تیكرده‌وه.” كه ئه‌و هێرشه موشهكهیهى ئه‌نجام دابێت و رایگه‌یاند كه هیچ چالاكیه‌كى سه‌ربازییان له‌و ناوچه‌یه نییه.
گوته‌بێژی سه‌ربازى سوپاى ئیسرائیل له‌و باره‌وه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه.” كه لێدوان له‌سه‌ر ئه‌و جۆره راپۆرته ناده‌ین و ئاگاداری ئه‌و دۆخه نین”