نێچیرڤان بارزانی چه‌ند نهێنیه‌ك ئاشكرا ده‌كات
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی دا رایدهگهێنێت” ناردنی 317 ملیار دیناره‌كه‌ی كه به‌غدا ده‌نێرێت بۆ هه‌رێمی كوردستان، به‌رده‌وام ده‌بێت و دڵنیایش ده‌دات كه هیچ گۆڕانكاریه‌ك له‌و باره‌یه‌وه روونادات، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه چه‌ند میدیایه‌كی یه‌كێتی و گۆڕان و كۆمه‌ڵ و حزبه‌كانی به‌رهه‌م و شاسوار بانگه‌شه‌ی راگرتنی 317 ملیار دیناره‌كه ده‌كه‌ن، له به‌غداش شه‌قامی عه‌ره‌بی بۆ هان ده‌ده‌ن كه ئه‌م 317 ملیار دیناره رابگرن”.
هه‌ر له‌گۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه دا ئه‌مرۆ سێشەممە 17/4/2018، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران راشی گه‌یاند”ھیچ دانوستاندنێک لەنێوان ھەولێر و بەغدا بۆ گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە کوردستانییە داگیرکراوەکان، نەکراوە، راشهگەیاند، کە لە کۆبوونەوەکەدا، تاوتوێی چەند پرسێکیان کردووە، لەوانە چارەسەرکردنی کێشەی خانووە نایاسایی و زێدەڕۆییەکان و بەڕێوەچوونی بانگەشەی ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق بەبێ کێشە، هه‌روه‌ها له‌باره‌ی زێدهرۆیهكان و دانانی سنورێك بۆ زێده رۆیهكان گوتی” کە پرۆژەیاسایەکیان بۆ چارەسەکردنی کێشەی خانووە زێدەڕۆییەکان و دانانی سنوورێک بۆ زیادبوونیان داناوە و دەینێرن بۆ پەرلەمانی کوردستان بۆ دەنگ لەسەر دانی”.
له‌باره‌ی ده‌نگۆی چوونی شاندێك بۆ به‌غدا نێچیرڤان بارزانی بهسهرسورمانی خۆی پێشاندا رایگه‌یاند”منیش لە راگەیاندن بیستوومە، هه‌روه‌ها راشی گه‌یاند، وەزارەتەکانی دارایی و ناوخۆ لە ھەوڵ دان بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە، هه‌روه‌ها له‌باره‌ی پرۆژه یاسایی چاكسازی ئاماژه‌ی به‌وه كرد بەوەی پرۆژەیاسای چاکسازیی مووچە پرۆژەیاسایەکی زۆر گرنگە، ھیوای خواست بە زووترین کات پەسەند بکرێت”.
پاش ئه‌وه‌ی یه‌كێتی و گۆڕان بوونه هۆكاری په‌كخستنی فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی له‌گه‌ڵ توركیا، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران راشی گه‌یاند” ھەوڵەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتی فڕۆکە تورکییەکان بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، بەردەوامە، ھەروەھا راشی گه‌یاند” دەرفەت بە پارتی دیموکراتی کوردستان نەدراوە بانگەشە لە کەرکووک بکات و بارەگا بکاتەوە”.
له‌باره‌ی ناردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ شاری كه‌ركووك سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راشی گه‌یاند” کە تا ئێستا ھیچ ھەنگاوێک بۆ گەڕانەوەی ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بۆ کەرکووک و ناوچە کوردستانییە داگیرکراوەکانی دیکە نەنراوە و ھیچ دانوستاندنێک بۆ ئەو مەبەستە نەکراوە، هه‌روه‌ها نێچیرڤان بارزانی له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا راشی گه‌یاند” حکوومەتی ھەرێمی کوردستان خۆشحاڵە بە دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی ھەولێر- تاران و رایگەیاند،”پەیوەندیمان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ باشە و چاوەڕێی ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکانی ھەولێر و ئەنقەرەین”.
له‌باره‌ی پرۆژه یاساكه نێچیرڤان بارزانی گوتیشی”بە پێویستی دەزانێ پەرلەمانی کوردستان پرۆژەیاسای چاکسازیی لە مووچە و خانەنشینی لە ھەرێمی کوردستان، پەسەند بکات”.