میدڵ ئیست ئای: پارتی وه‌ك هێزێكی پۆلاین له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی عێراق ده‌مێنێته‌وه‌ له‌ هه‌ڵبژاردن

 
میدڵ ئیست ئای ڕاپۆرتێکی شیکاری بڵاوکردووەتەوە ئاماژە بە پێگەی جەماوەری و سەنگی سیاسی پارت و ھاوپەیمانی و لیستەکانی بەشداربووی ھەڵبژاردنی مانگی ٥ ی ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی دەکات لە عێراق و ھەرێمی کوردستان .
 
شیکاریە رۆژنامەوانیەکە ئاماژە دەکات به‌ عێراق لە بەردەم گۆڕانکاریەکی چاوەروان نەکراوە، ھەموو ھێزە سیاسی و نەتەوەی و ئاینی و مەزھەبیەکان لە ھەوڵی دووبارە خۆ فۆرماتکردن و سازدانن بۆ بەدەست ھێنانی زۆرترین دەنگی ھاوڵاتیان.
 
پەرتەوازە بوونی سیاسی و ھاوپەیمانیەتیەکان باڵی بە سەر کۆی پرۆسەکە کێشاوە لە عێراق، ھێزە شیعەکان دابەش بوون بە سەر چەند ئاراستەیەکی جیاوازی ھەرێمی و مەزھەبی و ئاینی، ئێران لە ھەوڵ و کۆششی بەردەوامە بۆ دروستکردنی مەزنترین ھاوپەیمانێتێ شیعە کە سەرکردەکانی میلیشیای حەشدی شەعبی تێدا باڵا دەست بن دواتر بتوانن حکومەتێکی نزیک لە بەرژەوەندییەکانیان لە عێراق دروست بکەن، ھاوکات تورکیا کار دەکات لەگەڵ ھێزە سیاسی مەزھەبیەکانی عەرەبی سوننە و ھەندی ھێزی سیاسی تورکمانی بۆ دروستکردنی کۆدەنگیەک کە سوننە بکاتە ھێز و قەوارەی دووەمی پەرلەمانی لە عێراق ئەویش بۆ داھاتووی بەرژەوەندییەکانیان لە نە خشەی عێراقی دوای ھەڵبژاردن .
 
سەبارەت بە ھەرێمی کوردستانیش -میدڵ ئیست ئای – ئاماژە دەکات بەوەی سەرەڕای لاوازی پڕۆژەی سیاسی چەند لایەنێکی بە ناو ئۆپۆزسیۆن و کەم کوڕی لە ئیدارەدانی باری ئابوری ئەگەری ئەوە ھەیە گۆرانکاری لە رێزبەندی رێژەی پەرلەمانی دروست ببێت واتە ھێزی یەکەم کە پارتی دیموکراتی کوردستانە وسەرەڕای ئەوەی خاوەن پرۆژەی سەربەخۆیی و ریفراندم بووە کە ئاکامەکەی نەخوازراو بوو، و وەدەستەوەدانی شاری کەرکوک تەواوی جوگرافیای مادەی ١٤٠ ی دەستوری لێکەوتەوە لە لایەن سەرکردە سەربازی و ھەواڵگریەکانی یەکێتی بەلام ھەژموون و پرۆژەی نەتەوەی و سەربەخۆی بە زیندووی ماوەتەوە لای جەماوەرەکەی وەکو ھێزی یەکەم لە ھەرێمی کوردستان و ھێزێکی کاریگەریش لە عێراق دەمێنێت، سەبارەت بە یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕاپورتە شێکارییەکە بە شکستخواردووی مەزن وەسفیان دەکات بە ھۆکاری تەسلیم کردنی کەرکووک بە نەیارەکانی ھەرێمی کوردستان و بێ سەرکردایەتی و تێکچوونی ئۆرگانی و جەماوەری پێناسەی کردوون و ئاماژەکانیش بۆ ئەوە دەچن ، ھەرچی لایەنەکانی تر ھەیە لە ململانیەکی سەختی سیاسی و جەماوەریدان بۆ وە دەست خستنی دەنگی دەنگدەرانی ھەرێمی کوردستان دان، ئەو ھێزانە خاوەن کێشەی گەورەی دروستکردنی قەناعەتن بۆ دەنگدەران، یان نەیانتوانیوە ڕۆڵ بگێڕن لە بەغداد یان بەشێک بوون لە ھەموو ئەو قەیرانانەی رووبەرووی ھەرێم و عێراق بوونەتەوە .
 
 
سەرچاوە :میدڵ ئیست ئای
Back to top button