ئاگادارن مه‌كگۆرگ به‌ڵێنی چی داوه به نێـــــچیرڤان بارزانی و كوردستان.؟
لە دیدارێكدا لەگەڵ سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان شاندێكی ئەمریكا پاڵپشتی خۆیان بۆ كوردستان دووپاتكردەوە، رایده‌گه‌ێنن.” كه په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بن و گرنگی و په‌ره‌ی زیاتر به‌و په‌یوه‌ندیانه ده‌ده‌ن.”
بە گوێرەی ماڵپەڕی فەرمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی لە شاندێكی ئەمریكی کرد، كە پێكھاتبوون له برێت مه‌كگۆرك، نێرده‌ی تایبه‌تیی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش و دۆگلاس سیلیمان، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و ئه‌ندرۆ پیك، یاریده‌ده‌ری جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری عێراق و ئێران و كین گرۆس كونسوڵی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان و لەگەڵ چه‌ند دیپلۆماتكارێك.
شاندەكە ده‌ستخۆشییان له هه‌نگاوه‌كانی ده‌ستپێكردنی دیالۆگی هه‌ولێرـ به‌غدا كرد، كه بووه هۆكاری ئاسایی بوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم و ناردنی به‌شێك له مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها هیوایان خواست هه‌ردوولا گفتوگۆی زیاتر بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری ته‌واوی كێشه‌كان ئه‌نجام بده‌ن. دووپاتشیان كرده‌وه كه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بن و گرنگی و په‌ره‌ی زیاتر به‌و په‌یوه‌ندیانه ده‌ده‌ن.
لای خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانی، سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه و پشتگیریی ئه‌مه‌ریكای بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆی هه‌ولێرـ به‌غدا كرد و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه دیالۆگ تاكه رێگەچاره‌ی كێشه‌كانه و ئاماده‌ییی هه‌رێمی كوردستانی بۆ به‌رده‌وامیدان به گفتوگۆ و دیالۆگ نیشاندا.