سلێمانی ئه‌و شاره‌ی ته‌نها بۆ دژایه‌تی پارتی ئازادی .. پۆسته‌ره‌كانی پارتی ده‌شێوێنرێت

له‌چوارچێوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و هه‌ڵواسینی پۆسته‌ره‌كانی كاندیدانی پارتی له‌سنوری پارێزگای سلێمانی، ناوه‌ندێكی به‌رنامه‌ بۆ دارێژراو ده‌ستی كردووه‌ به‌ شێواندنی نووسینی سه‌رپۆسته‌ره‌كان، به‌شێوه‌ی جیاواز له‌ناو سلێمانی دا پۆسته‌ره‌كانی كاندیدی پارتی ده‌شێوێنن”.

سامان سیوه‌یلی كاندیدی لیستی پارتی له‌سنوری پارێزگایی سلیمانی، راده‌گه‌ێنێت”بەهۆی شێواندنی پۆستەرەکانی لە شەقام و شوێنە گشتییەکانی سلێمانی، سکاڵای یاسایی لە کۆمیسیۆن تۆمار دەکات و ده‌شلێـ”پێشێلکاری بەرامبەر کراوە و پۆستەرەکانی لە شەقام و شوێنە گشتییەکانی سلێمانی شێوێنراون، بۆیە سکاڵای یاسایی لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان تۆمار دەکات، هه‌روه‌ها داوا لە هێزە ئەمنییەکان و پۆلیسی سلێمانی دەکات، کە ڕێکارەکان بەرامبەر ئەمکارە بگرنەبەر و ئەنجامدەرانی دەستگیر بکەن”.

هه‌روه‌ها بە یەکەم حاڵەت وەسفی دەکات کە نە ئێستا و نە پێشتر پێشینەی نەبووە، کە “لە پۆستەرەکەدا ژمارەی لیستی ١٨٤ و کاندیدی ١٠ لەسەر پۆستەرەکەیە، بەڵام لە هەمانکاتدا وێنەی کەسێکی دیکەیان لەسەر پۆستەرەکە داناوە و ناوی ئەویشیان نووسیوە”، ڕوونیشی کردەوە، ئەو کەسەی کە ناو و وێنەی لەسەر پۆستەرەکەی ئەم دانراوە لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی سکاڵای لەدژی بکەرانی ئەو کارە تۆمار کردووە، سیوەیلی دەشڵێت: “لەبری ئەوەی بێن گوللەت لێ بدەن، هاتوون بەم کارەیان کار لە دەنگەکانمان بکەن، بەڵام ئەمە ساردمان ناکاتەوە لە سەرخستنی لیستەکەمان کە ١٨٤ی پارتییە، ئەوەشی خستە ڕوو: “پۆلیس دەتوانێت لە ڕێگای کامێرە چاودێرییەکانی سەرشەقام و ناو بازاڕ و شوێنە گشتییەکانەوە بکەرانی ئەم کارە دەستگیر بکات”.

Back to top button