به‌رپرسێكی یه‌كێتی بۆ به‌رهه‌م ساڵح تۆ بێوەفا و سپڵەی

به‌رپرسێكی یه‌كێتی هێرشی تووند ده‌كاته‌ سه‌ر به‌رهه‌م ساڵح به‌ بێ وه‌فا و سپله‌ ناوی ده‌بات و ده‌لێـ”بەرھەم ساڵح، موڵکی یەکێتی لایە، بەتایبەتی ئەو ئۆتۆمبیلانەی کە بەھۆی یەکێتییەوە وەری گرتووە، ئێستا بۆ بانگەشەی حزبەکەی بەکاری دەھێنتێت، جگە لەوەش شتی دیکەی لایە، پێویستە ھەموو ئەو ئیمتیازاتانە بگەڕێنێتەوە بۆ ئیدارەی گشتیی یەکێتی”.

له‌ لێدوانێكی میدیایی دا ئەحمەد قەدەفەری، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی شارەزووری یەکێتیی رایده‌گه‌ێنێت” به‌رهه‌م ساڵح ئۆتۆمبێلەکانی یەکێتی بۆ بانگەشەی لیستەکەی بەکار دەھێنێت و ده‌شلێـ”ھەڵبژاردنی ئەمجارە ھەڵبژاردنێکی جیاوازە، چونکە لیستی نوێ ھاتووەتە کایەوە، ئەمەش دەنگی حزبەکان بەگشتی کەم دەکات، بەجۆرێک پارت و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، ناتوانن دەنگەکانی پێشوو بەدەست بھێننەوە، بەڵام یەکێتیی لەشاری سلێمانی، کورسییەکانی کەم ناکات، ڕەنگە لە حەویجە و ناوچە جێناکۆکەکانی دیکە دەنگەکانی یەکێتی کەم بکات”.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی له‌ شاره‌زوور ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ روو كه‌ قەوارەکەی بەرھەم ساڵح، دەنگی لایەنە سیاسییەکانی دیکە بەلای خۆیدا ڕادەکێشێت، چونکە خەڵک حەز لەوە دەکات، دەنگ بە لیستی نوێ بدات، ھەرچەندە بەرھەم ساڵح، ئەو کورسییانە ناھێنێت کە خۆی چاوەڕێی دەکات، ئاشکراشی کرد کە پێش ئەوەی بەرھەم ساڵح بچێتە ناو ڕیزەکانی یەکێتی، لە زانکۆکانی ئەمریکا قوتابی بووە، بەڵام مام جەلال دەستی بەرھەم ساڵحی گرتووە و کردوویەتی بەم کەسەی ئێستا ھەیە”.

Back to top button