خه‌سره‌و گۆران : ئه‌وانه‌ی له‌كه‌ركوك به‌شدارییان له‌هه‌ڵبژاردندا كردووه‌ با بچن ئاڵای كوردستان هه‌ڵبكه‌ن

به‌رپرسی‌ ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ئه‌و حزبانه‌ی‌ له‌كه‌ركوك‌و سه‌ڵاحه‌دین به‌شدارییان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كردووه‌ ناتوانن ئاڵای‌ كوردستان هه‌ڵبكه‌ن‌و ئازادانه‌ بانگه‌شه‌ بكه‌ن. ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌ له‌موسڵ‌و دیاله‌ حه‌شدی شه‌عبی‌و هێزه‌ عێراقییه‌كان ڕێگرییان بۆ دروستده‌كه‌ن.

خه‌سرۆ گۆران، به‌رپرسی‌ ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایگه‌یاند: “له‌ناوچه ‌كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ئێمه‌ له‌كه‌ركوك‌و سه‌ڵاحه‌دین به‌شداریمان نه‌كردووه‌، به‌ڵام له‌موسڵ‌و دیاله‌ حه‌شدی شه‌عبی‌و هێزی عێراقی هه‌یه‌، ڕێگریمان بۆ دروستده‌بێت‌و ناهێڵن كاندیدانی ئێمه‌ كار بكه‌ن‌و پۆسته‌ری ئێمه‌ ده‌دڕێنن”.

به‌رپرسی‌ ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان راشیگه‌یاند:” “له‌كه‌ركوك‌و سه‌ڵاحه‌دین ئه‌وانه‌ی به‌شدارییان كردووه‌ با بچن ئاڵای كوردستان هه‌ڵده‌ن، بۆیه‌ له‌دۆخێكین ئازادانه‌ ناتوانین بانگه‌شەی هه‌ڵبژاردن بكه‌ین له‌و ناوچانه.”

هه‌روه‌ها (خه‌سره‌و گۆران ) ده‌شلێت : “ئه‌و لایه‌نانه‌ی له‌بانگه‌شه‌كانیاندا پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كه‌نه‌ ئامانج خه‌یاڵیان خاوه‌و پارتی هه‌ر پێشڕه‌وه‌و پارتی خه‌بات‌و كوردستانه‌و كاری پاراتی پاراستنی ده‌ستكه‌وتی كوردستانه‌، ئێمه‌ هیچ كه‌س‌و لایه‌نێك ناكه‌ینه‌ ئامانج، به‌ڵام هه‌ر كه‌سێك زیاتر له‌وه‌ی ڕێگه‌ پێدراوه‌ هێرش بکاتە سه‌ر پارتی، حه‌تمەن وه‌ڵامیان ده‌ده‌ینه‌وه‌.”

Back to top button