به‌به‌ڵگه‌…عه‌لی باپیر خائین ده‌رچوو هه‌موو نهێنیه‌كانی ئاشكرا كرا.

ئەندامێكی سەركردایەتی بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان، نامەیەكی نھێنی عەلی باپیر، ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی بڵاودەكاتەوە كە داوای پارەی لە یەكێتی كردووە، ھەروەھا عەلی باپیر، بە ھەڵگیرسێنەری شەڕی نێوان بزووتنەوەی ئیسلامی و یەكێتی تۆمەتبار دەكرێت.”

ئیحسان شێخ عەلی عەبدولعەزیز، ئەندامی سەركردایەتی بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان لە وتارێكدا كه‌ كۆپیه‌كی بۆ (خواكوڕك) نێردراوه‌ و تێیدا هاتووه‌.” چەند بابەتێك لەسەر عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی دەخاتەروو رایدەگەیەنێت: “یەكەم كێشەی نێوان بزووتنەوەی ئیسلامی و یەكێـتی نیشتیمانی كوردستان عەلی باپیر، دروستیكرد و هەمووان دەزانن كە عەلی باپیر، نامەی نووسی بۆ مام جەلال و دەستەواژەی (السلام علی من التبع الهدی!) بۆ نووسی و دواتر بووە هۆی گرژی و ئاڵۆزی و دوای ئەوەش شەڕی نەخوازراوی نێوان ئێمەو یەكێـتی روویداو، لە دوای 1993 و لە كاتی ئاگربەستی نێوان بزووتنەوەو یەكێتی، ناوبراو هەوڵی خۆنزیكردنەوەی لە یەكێتی داو بۆ ئەوەی خۆی لێیان نزیك بكاتەوە بە جیا لە بزووتنەوە، وە گەیشتە ئەوەی رێكەوتنامەیەكی نهێنی لەگەڵیان ببەستێ و یەكێتـی هاوكاری ماددی بكات بۆ ئەوەی پێگەی خۆی لەناو بزووتنەوە بەھێز بكات و دژایەتی مامۆستا مێزەر سپیەكان بكات و ئەویش ئەو ئامادەیە بە هەموو شێوەیەك هاوكاری ئەوان ببێت لە داهاتوودا دوای لاوازبوونی بزووتنەوەو رابەرو سەركردایەتیەكەی و ئەم نامەیەش كە دەستنووسی كاك عەلی باپیر، خۆیەتی ئەو راستیەی ئێمە دەسەلمێنێت كە چۆن هەمیشە بۆ مەرامی كورسی خیانەتی لە بەیعەت و رابەرو هاوەڵەكانی خۆی كردووە!”.

ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات.”كه‌ دەستنووسی نامەكەی عەلی باپیر بڵاودەكاتەوە و كە كاتی خۆی بۆ یەكێتی ناردووە و داوای پارەی كردووە و دەڵێت: “ئەمە نامەیەكی عەلی باپیرە كە لە بەرواری ‎27/8/1995 ناردویەتی بە (محمد رەزا)دا كە ئەو كات بەرپرسی مەڵبەندی سلێمانی بزووتنەوەی ئیسلامی بوو وە كەسێكی نزیكی عەلی باپیر بوو، وە بە ناوبراودا نامە نهێنیەكەی ناردوە بۆ یەكێـتی و ئەوەی كە گرنگە خاڵی سێیەمە كە تێیدا گلەییان لێدەكات كە گوایە بیستویەتی یەكێـتی پارەی داوە بە شێخ محەمەد بەرزنجی و مەبلەغەكەش (10 یا 30) هەزار دۆلارە و بەشێوەی “كاش” پارەكە دراوە. لە نامەكەدا عەلی باپیر دڵگران بووەو نوسیویەتی” ئەمە لە دەرەوەی ئەو رێكەوتنامە(اتفاق)ەیە كە هەیەتی لەگەڵ یەكێـتی و ئەویش كە دەبێت هەموو یارمەتیەكی ماددی بەو بدرێت و لەرێگەی ئەوەوە بێت بۆ بەهێزكردن و گەیشتنی بە ئامانجەكەی”.

لە بەشێكی تری گوتارەكە لەسەر عەلی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ڵێت.” حیزبی بەعس تەنها لایەنێك نەبوو كە عەلی باپیر هەوڵی دابێـت بۆ بەهێزكردنی پێگەی خۆی لەناو بزووتنەوەدا بۆ گەیشتن بە دەسەڵات و پۆستی ئەمیرایەتی و كورسی و وەشاندنی خەنجەری ژەهراوی لە هەناوی رابوونی ئیسلامی كوردستان و شكاندنی بەیعەت و هەیبەتی ئیسلامی لە كوردستان و خیانەت كردن لە رابەرو سەردایەتی و ئەندامانی بزووتنەوەی ئیسلامی!”.

ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: “ئەگەر عەلی باپیر نكوڵی لەو نامەیە دەكات كە خەتی خۆیەتی، من خۆشحاڵم بەوەی شكاتم لێبكات لە هەر دادگایەك كە خۆی دەیەوێت، من ئامادەم نوسخە ئەسڵیەكەی ئەو نامەیەی بخەمەڕوو”.

Back to top button