ریال مه‌درید بڕیاره‌ خۆشه‌كه‌ی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی رۆناڵدۆ دا.

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی رایگه‌یاندوه‌.” یانەی ریاڵ مەدرید بڕیارێکی لە بەرژەوەندی رۆناڵدۆ داوەو موچەی ئەو یاریزانە بەرزدەکاتەوە.”

دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو رۆناڵدۆ چەند جارێک داوای لە ئیدارەی یانەکەی کرد موچەکەی بەرزبکاتەوە، لە ئێستادا ئیدارەی یانە شاهانەییەکە رازیبووە موچەی رۆناڵدۆ بە رێژەیەکی زۆر بەرزبکاتەوە کە لە ئێستادا رۆناڵدۆ ساڵانە 21 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت بەڵام یانەکەی بڕیاریداوە موچەی ساڵانەی رۆناڵدۆ بکاتە 30 ملیۆن یۆرۆ ،بەڵام تا ئێستا بڕیاری درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی نەداوە کە لە 2021 کۆتایی دێت.”

هۆکاری زیادکردنی موچەی رۆناڵدۆ بۆ ئەو ئاستە بەرزەی دەگەڕێتەوە کە  لەگەڵ یانەکەی لە خولی یانە پاڵەوانەکان پێشکەشی کردووەو  ئەم وەرزە توانیویەتی ریال مەدرید بگەیەنێتە قۆناغی پێش کۆتایی.”

س.د

Back to top button