به‌رهه‌م ساڵح چوار ملیۆن دۆڵاری له قاسم سلێمانی وه‌رگرتووه بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن
دوای ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له عێراق و كوردستان ده‌ستی پێكردن هاوپه‌یمانی بۆ دادپه‌روه‌ری و دیموكراسی, وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی نوێ به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانی كردووه, له ئێستادا زۆرترین بانگه‌شه ده‌كات, میدیایه‌كی عێراق ئاشكرای ده‌كات كه سه‌رۆكی قه‌واره‌كه چوار ملیۆن دیناری له ئێران وه‌رگرتووه.
مالپه‌ڕی به‌غداد پۆست, له هه‌والێكیدا رایگه‌یاند, هاوپه‌یمانی نیشتیمانی به پالپشتی ئێران و سه‌رپه‌رشتی خودی قاسم سولیمانی هاتۆته نێو كێبڕكێی سیاسی عێراق و كوردستان, ئێران ده‌یه‌وێت به دروستكردنی حزبێكی دیكه‌ی سیاسی وه‌ك به دیلی یه‌كێتی له هه‌رێمی كوردستان مامه‌له‌ی له‌گه‌ڵ بكات‌و به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی كه یه‌كێـتی له لێواری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یه.
مالپه‌ڕه‌كه ئاشكراشی كردووه كه به‌رهه‌م ساڵح ته‌نها بۆ كه‌مپینی هه‌ڵبژاردن, بڕی چوار ملیۆن دۆلاری له قاسم سولیمانی وه‌رگرتووه, ئێستا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئێران پالپشتی دارای خۆی بۆ قه‌واره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح راگه‌یاندووه, پێدانی ئه‌و پاره‌یه ته‌نها بۆ ئهوهه له ئه‌گه‌ری ده‌رچوونی حزبه‌كه‌ی به‌رهه‌م, ده‌نگ بدات به‌و كاندیده‌ی كه ئێران ده‌خوازێت, ببێت به سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق.