تره‌مپ: ڕێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران گه‌وره‌ترین كاره‌سات بوو
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا رێككه‌وتنێكی له باره‌ی پرسی ئه‌تۆمی ئێران به هه‌ماهه‌نگی وڵاتانی زلهێزی دیكه‌ی جیهان له‌گه‌ڵ ئێران واژۆ‌و كرد, سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، ڕێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی نێوان وڵاته‌كه‌ی و ئێران و چه‌ند وڵاتێكی زلهێز به كاره‌سات ناو ده‌بات.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له په‌راوێزی دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ ئیمانووئێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا له كۆشكی سپی، ڕای گه‌یاند: “ڕێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران كاره‌ساته، چونكه ڕێككه‌وتنێكی له‌و شێوه‌یه، ده‌بێت هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا نه‌كرایه”.
جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، كه ئێران ده‌بێت ئه‌وه بزانێت ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا چی له ده‌سه‌ڵاته گه‌ر ده‌ستی كرده‌وه به پیتاندنی یۆرانیۆم.
پێشتر حه‌سه‌ن دۆحانی، سه‌رۆكی ئێران، هه‌ڕه‌شه‌ی پیتاندنی یۆرانێۆم و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كانی له ئه‌مریكا و وڵاتانی ڕۆژئاوا كرد، گه‌ر له ڕێككه‌وتنه‌كه بكشێنه‌وه.