مه‌لا به‌ختیار : له كه‌ركووك كاندید‌و به‌رپرسه‌كانمان ناتوانن به ئازادی مامه‌ڵه بكه‌ن
مەلا بەختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند: “سەپاندنی دەسەڵاتی سەربازی و ئەمنی لە ناوچە كێشە لەسەرەكان، پێچەوانەی دەستوور و ماددەی 140 و زەوتكردنی ئازادی ئەو حزبانەیە كە مۆڵەتی فەرمیان لەم وڵاتە ھەیە، ھەموو حزبەكان ئازادیان زەوتكراوە و پێشێلكاریان بەرامبەر دەكرێت، “.
لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی راشیگه‌یاند: “بێگومان ئازاد نەبیت، كاریگەری دەبێت لەسەر دەنگەكان، لە ناوچە كێشە لەسەرەكان كاندید ناتوانێ بە ئازادی قسە بكات و بەرپرسەكانمان ناتوانن بە ئازادی بچنە ئەو ناوچانە، ئەمە لەكاتێكدایە ھەموو لیستەكانی عێراق لە سلێمانی بە ئازادی ئیش دەكەن و دەیانپارێزین”.
له پاش رووداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر دۆخێك هاتووه‌ته ئاراوه‌كه مه‌ترسی جددی له‌سه‌ر پێگه‌ی سیاسی كورد له به‌غدا درووست كردووه، چونكه له ماوه‌ی زیاتر له شه‌ش مانگی رابردوودا، حكومه‌تی عێراق ژماره‌یه‌ك بڕیاری دژی خه‌ڵك و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ركرد. به‌هۆی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان چه‌ندین سزا و ئابڵۆقه‌ی به‌سه‌ر هه‌رێمدا سه‌پاند.