ڕێبوار تهها : خۆسهپاندن و عهسكهرتاریهت حوكمی تاكڕهوانه له كهركوك ههیه

حووكمی سەربازی لە كەركووك راستەوخۆ كاریگەری لەسەر بانگەشەی لیستە كوردییەكان دروستكردووە به تایبهتی یهكێتی تهنگهتاو كردووه، بەشێك لە سكرتێر و سەركردەی حزبەكان لە دوای 16 ئۆكتۆبەرەوە نەیانتوانیووە سەردانی كەركووك بكەن,ئێستا بانگەشەی حزبە کوردستانییەکان لە کەرکووك بەهۆی زاڵبوونی دەسەڵاتی سەربازییەوە سستە و کاندیدەکان ناتوانن بە ئازادی بانگەشە بکەن.
رێبوار تەها، سەرۆکی لیستی یەکێتی بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: “ئەم خۆسەپاندنە عەسكەرتاریەی لە كەركووك ھەیە، كە حكوومەتی عێراق تاكڕەوانە حوكمی شارەكە دەكات، ئەگەر بەغدا واتێبگات كە ھەر تەنھا خۆی حووكمی تاكڕەوانە دەكات ئەوە ھەڵەیە، دەبێ پێشمەرگە لە ناوچەكە ھەبێت، چونكە پێشمەرگە لەلایەك متمانەی خەڵكی بە دەستھێناوە، لەلایەكی دیكە ئەزموونی باشی ھەیە لە شەڕی داعش لە چەند ساڵی رابردوودا”.
سەرۆکی لیستی یەکێتی بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق راشیگهیاند:”گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ كەركووك نزیكبووەتەوە، بەڵام بەھۆی ھەڵبژاردن دواخراوە، ئەو ھێزەی ئێستا لە كەركووك بە ھێزێكی بێگانەی دەزانین، چونكە ئەو ھێزە ھێزێكی تایفیشە لە یەك نەتەوە و یەك مەزھەبە و چەند پێشێلكاریەكی ئەو ھێزەمان تۆماركردووە و ئەو دۆخە بەمشێوەیەی ئێستا ناچێتەسەر”.