نێچیرڤان بــارزانی :به‌ گوڕو تینه‌وه‌ بیسه‌لمێنن كه‌ پارتی هه‌میشه‌ هێزی یه‌كه‌مه‌

ئێواره‌ی ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 29ی4ی2018 لە چوارچێوەی بانگەشەی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەولێر، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە نێو ئاپۆڕای جەماوەری پارتیدا گوتارێکی پێشکەش کرد، تێیدا داوای لە جەماوەری پارتی دیموکراتی کوردستان کرد، بیسەلمێنن پارتی هەمیشە هێزی یەکەمە.

نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگه‌یاند:” کە هەندێ لایەن و ناحەزان ویستیان هەڵبژاردن بۆ ئەوە بقۆزنەوە تا پارتی پێ لاواز بکەن، بۆیە داوای لە جەماوەری پارتی دیموکراتی دیموکراتی کوردستان کرد کە بە گوڕوتینەوە لەم هەڵبژاردنە بەشدار بن و بیسەلمێنن کە پارتی هەمیشە هێزی یەکەمی کوردستانە”.

له‌ گوتارەکەیدا بۆ جەماوەری پارتی دیموكراتی كوردستان نێچیرڤان بارزانی راشیگه‌یاند:‘‘ پارتی خوازیار بوو هەموو هێزە کوردستانییەکان وێکڕا بڕیار بدەن، به‌ڵام بە داخەوە ئەو یەکڕیزییە دروست نەبوو، ”بە پێچەوانەوە ناحەزان و هەندێ لایەنی سیاسی ویستیان ئەو هەڵبژاردنە بۆ دژایەتیکردنی پارتی بە کار بێنن”، بۆیە داوای لە جەماوەری پارتی کرد کە جارێکی دیکە بە گوڕتینەوە بەشداری لە هەڵبژاردنەکان بکەن، چونکە پارتی هێزی پاراستنی مافەکان و دەستکەوتەکانی گەلی کوردستانە,,.

بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ٣٢٠ پارت و هاوپەیمانی بە بوونی ٧٣٦٧ کاندید بەشدارییان کردووە، بۆ پێکهێنانی حکوومەتی زۆرینەش پێویستە ئەو لایەنە ٥٠+١ی کورسییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی بەدەست هێنابێت.

Back to top button