وه‌زیری نوێی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا: ئیران ده‌بێ ئه‌وه بزانێت من تیله‌رسن نیم, سیاسه‌تمان به‌رامبه‌ر ئێران جیاوازه
دوای ده‌ست به كاریوونی وه‌زیری نوێی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا مایك بومبیو, گه‌شتێكی بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕات له نێویشیدا ئیسرائیل و سعودیا ده‌ست پێكرد, له‌یه‌كه‌م لێدوانی‌دا له‌باره‌ی ئێرانه‌وه ڕای گه‌یاند، كه تاران پشتیوانی تیرۆر ده‌كات، جه‌ختیشی كرده‌وه، كه وه‌كو ئیداره‌ی پێشوو نابن و چاو له ئێران، ناپۆشن.
مایك بومبیو، وه‌زیری نوێ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، له ڕیازی پایته‌ختی سعوودییه، ڕای گه‌یاند: “ئاسایشی سعوودیه زۆر گرنگه لای ئێمه و له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وام ده‌بین بۆ بهرپهرچدانهویه ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی ڕووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه، كه ئه‌وه‌ش بێگومان له ئێرانه‌وه ده‌ست پێده‌كات”.
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه ئێران كار ده‌كات بۆ دروستكردنی پشێوی و ئاژاوه‌نانه‌وه له ناوچه‌كه، هه‌روه‌ها پشتیوانی له‌و میلیشیایانه ده‌كات كه به بریكاری ئه‌و كار ده‌كه‌ن، هاوكات پشتیوانی گرووپه تیرۆریستییه‌كانیش ده‌كات.
وه‌زیره نوێیه‌كه‌ی ئه‌مریكا، تۆمه‌تی ئه‌وه‌شی دایه پاڵ ئێران كه پشتیوانی و هاوكاری چه‌كداره حووسییه‌كان له یه‌مه‌ن ده‌كات، گوتیشی: “له سووریاش پشتیوان و هاوكاری ڕژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌ده”.
ئاشكراشی كرد، كه به‌پێچه‌وانه‌ی ئیداره‌ی پێشوو، چاو له ئێران ناپۆشن، چونكه تاران گه‌وره‌ترین سپۆنسه‌ری تیرۆره له جیهان، گوتیشی: “ئێمه سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، ئێران نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك چه‌كی ئه‌تۆمی هه‌بێت”.
باسی له‌وه‌ش كرد، كه ڕێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه له‌گه‌ڵ ئێران، به‌و شێوه‌یه هیچ گه‌ره‌نتییه‌ك نادات به‌وه‌ی ئه‌و وڵاته نه‌توانێت ببێته خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆمی، گوتیشی: “له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه ئه‌ورووپییه‌كان كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتنه ڕاست بكه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر نه‌شكرا، وه‌ك سه‌رۆك تره‌مپ گوتی، لێی ده‌رده‌چین”.