رۆژنامەی قریشی عەرەبی:چەند نهێنیەک لەبارەی سەربەخۆی ئاشکرا دەکات

رۆژنامەی -قریش-ی عەربی لە چاپی ئەم ھەفتەیەی دا ئاماژە داوە بەوەی کە پرسی سەربەخۆیی لە ناو دڵی کۆشکی سپی و واشنتۆنی پایتەختدا لە ژێر لێکۆلینەوە و توێژینەوەی دەزگای ھەواڵگری و وەزارەتی دەرەوەدایە، رۆژنامەکە ئەوەشی پشت راستکردووەتەوە کە پرۆسەی ریفراندۆمی خەلکی کوردستان لە ٢٠١٧/٩/٢٥ پرۆسەیەکی تەواو دانپێنراو بووە بە پێی ھەموو پێوەرە نێودەولەتیەکان، بەڵام بەھۆی مەترسی تورکیا و ئێران، کومەلگەی نێودەوڵەتی ناچار کرد کە بێدەنگیەکی کاتی ھەڵبژێرن لە پێناو مانەوەی ستاتۆی ھەرێمی کوردستانێکی بەھێز لە چوار چێوەی عێراقێکی فیدراڵ و گەشەندوو دا.

گینگ راوێژکارێکی باڵای کۆنگرس ئەمەریکی پێی وایە دەست بەکاربوونی -مایک بومبیو – گرنگی ستراتیژی خۆیی ھەیە بۆ تێگەیشتن لە خەون و ستراتیژی ئەو ریفراندۆمەی کە ھەرێمی کوردستان ئەنجامی داوە بۆ جیابوونەوە لە عێراقێک کە جینۆسایدی کردوون و لە سەدەی ڕابردوو پەکتاوی نەیەوەیی دژیان ئەنجام دابوو.

رۆژنامەی -قریش- ئاماژەی دا بەوەی سیناتۆر گینگ کەسایەتیەکی دیاری دروستکردنی بڕیارە لە ئەمەریکا پەیوەندی و نزیکبوونەوەیەکی تایبەتی لەگەل ھەردوو وەزیری دەرەوە -مایک بومبیۆ-و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی -جۆن بۆڵتن-ھەیە ئەو زانیاری و سەرچاوانەی تایبەتن بە دۆزی کوردی عێراق لە زاری ئەم ڕاوێژکارە بڵاو ببێتەوە جێگەی باوەڕ پێکردن و گرنگی دانن .

سەرچاوە :رۆژنامەی -قریش -ی عەرەبی

Back to top button