فازل میرانی: باسی قسه‌كانی ئاراس و لاهور ده‌كات بزانه چیان پێده‌لێت
فازل میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی” له‌میانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی له‌كه‌لار، رایگه‌یاند، كه ئه‌وان شانازی به‌وه ده‌كه‌ن كه 31ی ئابیان كردووه، باس له بهجاشكردنی سه‌دام بۆ ده‌ركردنی ئێران له كوردستان ده‌كات، ده‌لێت دوای ئێمه و یه‌كێتی پێكه‌وه له‌هه‌ولێر ده‌ژین، به‌ڵام ده‌پرسم كه‌ركووكتان بۆ راده‌ستی عێراق كرده‌وه”.
هه‌روه‌ها فازل میرانی ده‌شلێت، سه‌یركه‌ن هه‌ڤاڵان، جوت براكه، كه مه‌به‌ستی لاهور جه‌نگی و ئاراس جه‌نگی، ده‌لێـ” یه‌كێكیان ده‌لێت پێشمه‌رگه ئه‌فسانه‌ی داعشی تێك‌شكاند، ده‌لێت ئه‌مه راسته پێشمه‌رگه‌كانی ” پارتی و سۆسیالیست و یه‌كێتی” دژی داعش وه‌ستانه‌وه، داعشیان تێك‌شكاند، به‌ڵام سه‌یری بۆچوونی براكه‌ی تر بكه‌ن ده‌لێـت كه كه‌ی پێشمه‌رگه شه‌ری داعشی كردووه، ته‌یاره‌كان ده‌هاتن له‌داعشیان ده‌داو پێشمه‌رگه ده‌چوو سێلفی له‌گه‌ڵ ده‌گرت، كه هه‌ردووكیان هاوڕان و هاوبه‌شن له خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر”.
فازل میرانی ده‌شلێ” كاتێك كوردستان گه‌یشتبووه ئه‌و قۆناغه، نێچیرڤان بارزانی هه‌موو توانا دبلۆماسیه‌كانی خۆی خسته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان به‌هێز بكاته‌وه، ئه‌وانیش رایانده‌كرد بۆ به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان به‌ته‌واوی له‌ناو ببه‌ن و پاڵپشتی گروپی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر بكه‌ن، به‌رزیان بكه‌نه‌وه”.