به ڤیدیۆ :سه‌دان ملیۆن دۆلار له ئێرانه‌وه بۆ هادی عامری ده‌نێردرێت
ڕۆژی چوارشه‌ممه بەرواری ٩ـی ٥ـی ٢٠١٨سه‌دان ملیۆن دۆلار كه نێو ده‌یان كارتۆنن و له‌سه‌ره‌وه‌یان وێنه‌ی هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی (فەتح)ـی میلیشیا شیعەكان هه‌یه، له ده‌روازه‌ی سنووریی”مونزریه”ـی عێراق ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه.
ئه‌و كه‌سه‌ی كه وێنه‌ی ئه‌و ملیۆنان دۆلاره‌ی گرتووه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه،به‌ڵام ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌و پاره‌یه له وڵاتی ئێرانه‌وه بۆ هادی عامری نێردراوه و بۆ ئه‌وه‌ی كارمه‌ندانی ده‌روازه سنوورییه‌كه بخه‌ڵه‌تێنن وێنه‌ی هادی عامری له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی كارتۆنه‌كان دانراوه گوایه ئه‌و كارتۆنانه ته‌نیا وێنه‌یان تێدایه.
هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی (فەتح)ـی میلیشیا شیعەكانه و به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كردووه، پێشووتر له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌كانی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌وه ڕاگه‌یه‌نراوه كه له ئه‌گه‌ری به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی یه‌كه‌م هادی عامری به‌ربژێریان ده‌بێت بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق.