به‌ڤیدیۆ: له سلێمانی فشاری یه‌كێتی رێگربووه له ده‌نگده‌رانی پارتی دیموكراتی كوردستان
له كاتژمێره‌كانی سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت، له ناوچه جیاوازه‌كانی عێراق باسی ژماره‌یه‌ك پێشێلكاریی و رێگری و بوونی كیشه له سیستمی ئه‌لیكترۆنی ده‌نگدان و هێواش به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت كرا، به‌ڵام له پێش نیوه‌ڕۆوه زۆرترین گله‌یی له ده‌نگدانی تایبه‌تی هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانه له سلێمانی و ژماره‌یه‌ك له‌و پێشمه‌رگه و ئه‌ندامانه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان كه سه‌ر به یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان نیین، به ده‌نگی به‌رز باسی پێشێلكاریی و رێگری و فشاری ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منییه‌كانی سه‌ر به یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌كه‌ن.
دواتر یه‌كێتی پاسه‌وانی له‌به‌رده‌م ده‌رگای وێستگه‌كان دانابوو بۆ پرسوجۆ له ده‌نگده‌ران ، هه‌ربۆیه له كاتی سه‌ردانی ده‌نگده‌ران بۆ وێستگه‌كان پاسه‌وانه‌كه‌ی یه‌كێتی له ده‌نگده‌ره‌كه‌ی ده‌پرسی :ده‌نگ به كێ ده‌ده‌یت و سه‌ربه‌كام حیزبیت ؟
له‌وه‌ڵامدا ده‌نگده‌ر ئه‌گه‌ر بیگوتایه یه‌كێتیم و دهنگد ده‌ده‌م به یه‌كێتی به رێزه‌وه ده‌یانكرده ژوره‌وه ” خۆئه‌گه‌ر بیگوتایه پارتیم و ده‌نگ ئه‌ده‌م به پارتی ، بێ سێ‌ودوو سوكایه‌تیان پێده‌كرد و په‌لاماریان ده‌داو رێگه‌یان نه‌ئه‌دا كه بچێته ژوره‌وه بۆ ده‌نگدان .
ئه‌ندامانه‌ی هێزه سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كان كه له رووی حزبییه‌وه سه‌ر به یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانن زۆر باش ده‌زانن كه خه‌ڵك له‌سه‌ر 16ی ئۆكتۆبه‌ر سزایان ئه‌دات ،به‌ڵام ده‌یانه‌وێت به فشار‌و هه‌ڕه‌شه ده‌نگی لایه‌نی دیكه و به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی سه‌ربه پارتی دیموكراتی كوردستانن و ده‌ناسرێنه‌وه .
یه‌كێتی هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی له‌ژێر ده‌ستدایه، له ساڵانی رابردوودا دووچاری لێكترازان و جیابوونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی بووه‌ته‌وه‌و دواینجار به‌رهه‌م ساڵح جێگری دووه‌می سكرتێری گشتی ئه‌و حزبه بوو كه ئێستا به لیستێكی جیا چووه‌ته ناو ململانێی هه‌ڵبژاردنه‌وه، پاش ئه‌وه‌ی ساڵی 2009 بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به سه‌رۆكایه‌تی نه‌وشیروان مسته‌فا زۆرینه‌ی ده‌نگی جه‌ماوه‌ری ئه‌و حزبه‌ی بۆ خۆی برد.