56 ساڵ به‌سه‌ر ته‌مه‌نی پێشمه‌رگایەتی سه‌رۆكی و رێبەری گه‌لی كوردستاندا تێده‌په‌رێت

ئه‌مڕۆ یەکشەممە 20ی ئایاری 2018 ته‌مه‌نی خه‌باتو پێشمەرگەیاتی سەرۆک بارزانی (56) ساڵ تێدەپەڕێنێت، بەم بۆنەوەیەوە، سەرۆک بارزانی له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فیسبووك، پەیامێکی بڵاو کردەوە.
سەرۆک بارزانی، لە پەیامەکەیدا، نوسیویه‌تی و فه‌رموویه‌تی: ”ئەمڕۆ 20ـی ئایارە، پەنجا و شەش ساڵ بەر لە ئێستا و لەم ڕۆژەدا ئەو شەرەفەم پێ بەخشرا كە ببم بە پێشمەرگە. لەو ڕۆژە هەتا ئێستا و هەتا لە ژیاندا مابم مەزنترین پلە و پایە بۆ من پێشمەرگایەتییە، ئەمە بەرزترین و بەشەرەفترین دەستكەوتی ژیانمە.”.
هەر لەو پەیامەدا، سەرۆک بارزانی، فه‌رمووشیه‌تی:” هەر بە هیمەتی پێشمەرگەیە كە گەلی كوردستان خۆی بۆ هیچ هیز و لایەنێك نەچەماندووە جگە لە خودای مەزن ،سەركەوتن و سەربەرزی بۆ ئەوانەیە كە خاوەن ئیرادە و قەزییەن و دڵسۆز و ڕاستگۆن لەگەڵ میللەتەكەیاندا”.
Back to top button