شاسوار عبدول واحید كه‌ناڵی كوردنیوز داده‌خات و ئێن ئاڕتی ده‌كاته‌ سه‌كۆی بانگه‌شه‌كردن

كەناڵی ئاسمانیی (کوردنیوز) کەله‌ لایه‌ن شاسوار عەبدولواحید دامەزرابوو لە پاڵ ئێن ئاڕتی دا بانگەشەی ھەڵبژاردنی بۆ نەوەی نوێ دەکرد، بڕیارە لەچه‌ند رۆژێكی داهاتوودا دابخرێت، هاوكات له‌گه‌ڵ داخستنی كه‌ناڵی ئاسمانیی كوردنیوزكه‌ناڵی ئێن ئاڕتی جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه‌و ده‌بێته‌ كه‌ناڵی فه‌رمی نه‌وه‌ی نوێ .
كه‌ناڵی كوردنیوز سه‌رباری ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو نه‌یتوانی له‌ ئاست بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا بێت و پیشه‌ییانه‌ مامه‌ڵه‌ی كاری میدیای بكات و له‌ئاست چاوه‌ڕوانی شاسوارو قه‌واره‌كه‌یدا نه‌بووه‌ بۆیه‌ بریاریاندا به‌ اخستنی كه‌ناڵه‌كه‌ بۆ هه‌میشه‌یی و چیتر بایه‌خی زیاتر به‌ كه‌ناڵی ئێن ئارتی بده‌ن .
جێی باسه‌ له‌ ماوه‌كانی ڕابردوو شاسوار عبدالواحید باسی له‌ فرۆشتنی كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی ده‌كرد كه‌ چیتر هیچ مافی خاوه‌نداریه‌تی به‌سه‌ركه‌ناڵه‌كه‌وه‌ نه‌ماوه‌ وله‌كاتێكدا وه‌ك ده‌بینین شاسوار عبدالواحید له‌ بانگه‌شه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 12ی پێنج كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی رۆڵێكی زۆری بینی له‌ پرۆسه‌ی بانگه‌شه‌كردن بۆ كارنامه‌ی قه‌واره‌كه‌ی شاسوار عبدالواحید و كاندیده‌كانی نه‌وه‌ی نوێ .
Back to top button