نهوتی كهركوك لهڕێگهی تانكهرهوه بهقاچاخ دهبرێت
وەزارەتی نەوتی عێراق راپۆرتی فرۆشتنی نەوتی بڵاوکردەوە کە لە رێگای کۆمپانیای سۆمۆوە فرۆشراوە، بەپێی داتاكان لە ماوەی مانگی رابردوودا بە بەھای زیاتر لە شەش ملیار دۆلار نەوتی عێراق فرۆشراوە، بەڵام لەو داتایانەی کە بڵاوکراونەتەوە هیچ ئاماژەیەك بە رێژەی بەرهەمێنان و هەناردەی نەوتی کەرکووك نەکراوە.
تائێستا بە فەرمی نەوتی کەرکووك هەناردە ناکرێ، بەڵام بەشێوەی قاچاغ و بە ژێر بە ژێری لە رێگای تانکەرەوە شەوان نەوتی کەرکووك هەڕاج دەکرێت و کەسیش نازانێ داهاتەکەی دەچێتە گیرفانی کێیەوە.
سیروان مستەفا، پسپۆروشارەزای نەوت رایگەیاند: “لە دوای 16 ئۆكتۆبەرەوە ھەناردەكردنی نەوتی كەركووك بە فەرمی وەستاوە، بەڵام بەرھەمی ھەیە و بە چەند شێوەیەك بۆ ناوخۆ بەكاردەھێندرێت”.
لای خۆشیهوه سەید حەسەن شێخانی، لێپرسراوی مەڵبەندی بزووتنەوەی ئیسلامی لە کەرکووك دەڵێت: “ئێستا لە كەركووك نا ئارامییەكی سیاسی ھەیە و حزبەكان بۆ بەرژەوەندی خۆیان چاوپۆشی لە زۆرشت دەكەن بەتایبەتی دۆسییەی نەوت، ئێستا بە نەوتی كەركووك بە قاچاخ دەفرۆشرێت، كە ئێمە بزانین لە چەند شوێنێكی كەركووك نەوت بە قاچاخ دەبردرێت، چۆن دامودەزگاكانی شارەكە و حكوومەت نازانن؟ بۆ ئیجرائات ناكەن؟”.
پێش داگیركردنی كەركووك لە 16 ئۆکتوبەری 2017 بەرهەمی رۆژانەی نەوتی کەرکووك نزیكبوەووە لە 700 هەزار بەرمیل نەوت، بەڵام لەدوای رووداوەکان هیچ کەس نازانێ هەناردەی نەوتی کرکووك چەندە و چۆن هەناردە دەکرێت.