وه‌زاره‌تی دارایی خشته‌یه‌كی نوێی مووچه‌ی بڵاوكرده‌وه‌

به‌پێی بڵاوكردنه‌وه‌ خشته‌ی نوێی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان كه‌ كۆپیه‌كی بۆ خواكوڕك نێردراوه‌، كە لە رۆژی یەكشەممە 3-6-2018 بە دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی پەروەردە دەستپێدەكات ‌و  رۆژی چوارشەممە 13-6-2018 بەدابەشكردنی مووچەی ئەنجوومەنی ئاسایش كۆتایی دێت.

خشته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان به‌م شێوه‌ی لای خواره‌وه‌یه‌..

سێشەممە 5-6-2018

1_وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
2_وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراون
3_ كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراون و زیندانییانی سیاسی

چوارشەممە 6-6-2018

1_وەزارەتی كارەبا
2_وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
3_وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی
4_ئەنجوومەنی دادوەری
5_وەزارەتی داد

پێنجشەممە 7-5-2018

1_وەزارەتی شارەوانی
2_وەزارەتی پلاندانان
3_وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان
4_وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی

یەكشەممە 10-6-2018

1_وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن
2_وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی
3_ خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان

دووشەممە 11-6-2018

1_وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
2_دیوانی چاودێری دارایی
3_ دەستەی مافی مرۆڤ
4_ دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم
5_ دەستەی ژینگە
6_ دەستەی وەبەرهێنان
7_ دەستەی دەسپاكی
8_ كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم
9_ دەزگایی مین

سێشەممە 12-6-2018

1_ وەزارەتی رۆشنبیری
2_ سەرۆكایەتیی هەرێم
3_ سەرۆكایەتی پەرلەمان
4_ سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران

رۆژی چوارشەممە 13/6/2018 كۆتا رۆژی دابەشکردنی مووچەکان دەبێت بەپێی خشتەکە و مووچەی ئەنجوومەنی ئاسایش دابەش دەكرێت.

 

Back to top button