بایكۆت و خۆپێشاندانی مامۆستایان لەسلێمانی كۆتایی پێ دێت

خواكوڕك
 
رۆژی چوارشه‌ممه‌ 5-10-2016 پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەی كوردستان و جێگری وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران لێكتێگه‌یشتنێكیان لەبارەی پەروەردە واژۆكرد.
 
بەگوێرەی راگەیندراوێك وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ عه‌لی زه‌ره‌فشانی، جێگری وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
 
لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی پەروەردەدا هاتووە “لێكتێگه‌یشتنەکەی هەردوو وەزارەت،‌ له‌ هه‌شت خاڵ پێكهاتوون و تێیاندا جه‌خت له‌سه‌ر كاركردن و هاوكاری جیدی كرابووه‌وه؛‌ له‌ڕووی خوێندنی پیشه‌یی و ئه‌زموونه‌كان، ره‌هه‌نده‌ ته‌كنیكی و ته‌كنه‌لۆژیاییه‌كانی بواری په‌روه‌رده‌ و فێركردن، پێگه‌یاندی مامۆستایان و مه‌شق و راهێنانی زیاتر و چۆنێتی پێكه‌وه‌به‌ستنی قوتابخانه‌كان له‌ڕووی ئه‌لیكترۆنییه‌وه‌”. 
 
لەبارەی واژۆکردنی لێكتێگه‌یشتنه‌كه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌ت عه‌لی زه‌ره‌فشان، جێگری وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاندووە “هیوادارین كه‌ ئه‌م لێكتێگه‌یشتنه‌ ببێته‌ خێر و به‌ره‌كه‌ت بۆ هه‌ردوولا، به‌تایبه‌ت له‌ بواری په‌روه‌رده‌ و فێركردنه‌، چونكه‌ تێیدا قسه‌ی جیدی و به‌ندی تایبه‌تمان بۆ هاوكاری یه‌كدیی تۆماركردووه‌ و دڵنیاین كه‌ ده‌توانین به‌ هه‌ردوولامانه‌وه‌ ئاستی زانستی قوتابی و خوێندكارانمان، ئاستی هۆشیاری مامۆستا و مه‌شق و راهێنانیان بگه‌یێنینه‌ قۆناخێكی باش‌”.
Back to top button