نووسینگەی سەرۆک بارزانی: بڕیاری گرتنی ڕێبوار تاڵەبانی درێژەپێدانی خیانەتەکەی ١٦ی ئۆکتۆبەرە

دوای ئه‌وه‌ی دادگایه‌كی كه‌ركووك بڕیاری ده‌ستگیركردنی رێبوار تاله‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووكی ده‌كرد, كه‌مێك پێش ئێستا نووسینگه‌ی سه‌رۆك بارزانی لێدوانێكی له‌باره‌ی بڕیاری گرتنی ڕێبواری تاڵه‌بانی سه‌رۆك ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك بڵاوكرده‌وه‌ و ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ بڕیاره‌كه‌ درێژه‌پێدانی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌.

ئه‌و لێدوانه‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌ی نووسینگه‌ی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی وێنه‌یه‌كی بۆ(خواكوڕك) نێردراوه‌ و تیایدا هاتووه‌”دەركردنی بڕیاری گرتنی ڕێبوار تاڵەبانی درێژەپێدانی خیانەتەكەی 16ـی ئۆكتۆبەرە و ئەم جۆرە كردەوانە و گرتن و سزادانی خەڵكی نیشتیمانپەروەر نابێتە هۆی سڕینەوەی خیانەتەكەیان”.

نووسینگه‌ی سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌”ئەوەی دەرهەق ڕێبوار تاڵەبانی كراوە بەهۆی هەڵوێستە نیشتیمانی و كوردپەروەرانە و عەداڵەتخوازیی ئەو بووە و ئەمە ڕاستییەكە كە هەموو لایەك دەیزانن. ئێستایش هەموو كوردێكی دڵسۆز پشتیوانی ڕێبوار تاڵەبانین و سەرۆك بارزانیش بە هەموو هێزەوە پاڵپشتیی دەكات”.

ئەمەش دەقی لێدوانەکەیە:

لێدوانێك لە نووسینگەی سەرۆك مەسعود بارزانی

دەركردنی بڕیاری گرتنی ڕێبوار تاڵەبانی درێژەپێدانی خیانەتەكەی 16ـی ئۆكتۆبەرە و ئەم جۆرە كردەوانە و گرتن و سزادانی خەڵكی نیشتیمانپەروەر نابێتە هۆی سڕینەوەی خیانەتەكەیان.

ئەوەی دەرهەق ڕێبوار تاڵەبانی كراوە بەهۆی هەڵوێستە نیشتیمانی و كوردپەروەرانە و عەداڵەتخوازیی ئەو بووە و ئەمە ڕاستییەكە كە هەموو لایەك دەیزانن. ئێستایش هەموو كوردێكی دڵسۆز پشتیوانی ڕێبوار تاڵەبانین و سەرۆك بارزانیش بە هەموو هێزەوە پاڵپشتیی دەكات.

نووسینگەی سەرۆك

3-6-2018

Back to top button