چەند رۆژێک پێش کۆچی دوای نەجمەدین کەریم سەردانی عادل موراد ده‌كات

لە دوای تێکچونی باری تەندروستی عادل موراد سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی ڕەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی وڵاتی ئەڵمانیان کرا به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی،به‌ڵام دوای ململانێیەکی توند لەگەڵ نەخۆشی ڕۆژی هەینی ١٨ی٥ی٢٠١٨ عادل موراد سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری ی.ن.ک و یەکێک لە نزیک ترین ھاورێكانی دکتۆر نەجمەدین کەریم بوو کۆچی دوای کرد .

به‌پێی زانیارییه‌كانی ” خواكوڕك” پێش چەند رۆژێک بە مەبەستنی پرسینی ھەواڵی تەندروستی دکتۆر نەجمەدین کەریم لە وڵاتـی ئەڵمانیا سەردانی عادل مورادی کردووه‌.

 

Back to top button