وەزارەتی دارایی خشتەیەکی نوێی دابەشکردنی مووچەی بڵاو کردەوە
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، خشتەیەکی نوێی دابەشکردنی مووچەی بڵاو کردەوە.
بەپێی ئەو خشتەیە کە وێنەیەکی بۆ (خواكوڕك) نێردراوە، رۆژی سێ شەممە 12/6/2018، مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە، لیواكان، هێزەكانی 70 و 80ی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.
بەپێی ھەمان ڕاگەیاندراو ڕۆژی چوار شەممە 13/6/2018، مووچەی وەزارەتی ناوخۆ، دەزگای ئاسایش، پێشمەرگەی زێرەڤانی و بەرگری و فریاكەوتن و خانەنشینی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.
ھەر بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی، ڕۆژی پێنجشەممە 14/6/2018، مووچەی خانەنشینی شارستانی و هێزەكانی پۆلیسی پاراستنی دام و دەزگا نەوتییەكان دابەش دەکرێت.
ئەمڕۆ ڕێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد کە پێش جەژنی ڕەمەزان، مووچەی سەرجەم مووچەخۆرانی کوردستان بە هێزەکانی پێشمەرگەشەوە دابەش دەکەن.
ئەمە لە کاتێکدایە لە کۆتایی مانگی ڕابردوو، وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 3ی زۆربەی وەزارەت و دەستەکانی بڵاو کردەوە، جگە لەو خشتەیە کە ئەمڕۆ ئێوارە بڵاوی کردەوە.
ئەمەش دەقی ڕاگەیاندراوەکە:
بۆ / سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن
ب/ هه‌واڵی مووچه
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری رایده‌گه‌ینێت، مووچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوانه دابه‌ش ده‌كرێت.
یه‌كه‌م: سێ شه‌ممه 12/6/2018
1_ دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و لیواكان
2_ هێزه‌كانی 70 و 80ی پێشمه‌رگه
دووه‌م: چوار شه‌ممه 13/6/2018
1_ وه‌زاره‌تی ناوخۆ
2_ده‌زگای ئاسایش
3_ پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی و به‌رگری و فریاكه‌وتن
4_ خانه‌نشینی پێشمه‌رگه
سێ هه‌م: پێنج شه‌ممه 14/6/2018
1_ خانه‌نشینی شارستانی
2_ هێزه‌كانی پۆلیسی پاراستنی دام و ده‌زگا نه‌وتیه‌كان
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان