سعودیە رێژەی عێراقی بۆ حەج زیاد كرد
دەستەی باڵای حەج و عەمرەی عیراق بڵاویكردۆتەوە، سعودیە رەزامەندی نیشانداوە بۆ زیادكردنی رێژەی ژمارەی حاجیانی عیراق.
لەبەیاننامەیەكی دەستەی باڵای حەج و عەمرەدا هاتووە، هەموو ساڵێك دەستەكە هەوڵی داوە كە رێژەی سەردانیەكرانی حەج لەعێراق زیاد بكات و بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ دەسەڵاتدارانی سعودیە گفتوگۆی كردووەو بۆ ئەمساڵیش داواكاریمان نارد.
روونیشكراوەتەوە: رێژەی هاووڵاتیانی عێراق بۆ حەج 33 هەزارو 690 كەس بووە، بەڵام ئەمساڵ سعودیە رەزامەندی لەسەر داواكەی عێراق دەبڕیوە رێژەكە بەرزكراوەتەو بۆ 38 هەزار.
تەئكیدیش كراوەتەوە، رێژە زیادكراوەكەش بەپێی ژمارەی دانیشتوان بەسەر پارێزگاكانی عێراقدا دابەش دەكرێت و لەوێشەوە بەپێی تیروپشك بەسەر خوازیاراندا دابەش دەكرێت.