یەكێتی بۆ كۆمەڵ ئێوە كێن گلی لەئێمە بكەن

خواكوڕك
لەژمارەی ئەمرۆی رۆژنامەنی كوردستانی نوێ كە ئێستا باس لەوە دەكرێت لەلایان باڵی قورغكاری یەكێتی دەستی بەسەر داگیراوە وەك ( ناوەندی بریار ناوی دەبات) دەلێت گۆڕان حەقی خۆیەتی گلەی لە یەكێتی بكات، لەسەر شاندی هەرێم بۆ بەغدا بەڵام كۆمەڵ بە چ سیفەتێك گلەی لە یەكێتی دەكات.

کوردستانی نوێ هەورەها لەسەر وتاری ئەمرۆ دەنووسێت، كۆمەڵ‌ و گۆڕان لە یەكگرتوو ‌و یەكێتی نارازین. هەقمان بەسەر یەكگرتووەوە نییە ئەگەر گلەیی گۆڕان یان كۆمەڵ بیانگرێتەوە. هەروەها گۆڕان هەقی خۆیەتی هەر جۆڕە گلەیەك بكات چونكە لەگەڵ یەكێتیش رێككەوتنیان هەیە. بەڵام كۆمەڵ بۆچی گلەیی لە یەكێتی هەیە‌و لێی نارازییە؟ بە چ سیفەتێك گلەی لە ئیمە داكات.

Back to top button