لیژنه‌ی باڵای فتوا له‌ كوردستان له‌ باره‌ی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژن راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌.

لێژنەی باڵای فەتوای ھەرێم  لەسەر ڕۆژی دیاری کردنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز تایبەت ئەگەر ڕۆژەکە بکەوێتە ھەینی ڕوونکردنەوەیەکیان داوە ڕایدەگەنن.”  بەو پێیەی ئەگەری ئەوە ھەیە جەژنی رەمەزانی ئەمساڵ بکەوێتە رۆژی ھەینی، پرسیار ئاراستەی لێژنەی باڵای فەتوا کراوە دەربارەی نوێژی ھەینی ئایا ئەوانەی ئامادەی نوێژی جەژن دەبن، پێویست و واجبە ئامادەی نوێژی ھەینیش ببن یان نا.”

دەقی ڕوونکردنەوەکەی لێژنەی باڵای فەتوای کوردستان:-

الحمدللە رب العالمین، والێلوە والسلام علی ڕشرف المرسلین، وعلی الە و ڕێحابە ومن اتبعھم باحسان الی یوم الدین.

بەو پێیەی ئەگەری ئەوە ھەیە جەژنی رەمەزانی ئەمساڵ بکەوێتە رۆژی ھەینی، پرسیار ئاراستەی لێژنەی باڵای فەتوا کراوە دەربارەی نوێژی ھەینی؛ ئایا ئەوانەی ئامادەی نوێژی جەژن دەبن، پێویست و واجبە ئامادەی نوێژی ھەینیش ببن یان نا!

دیارە لێژنەی باڵای فەتوا لە ھەرێمی کوردستان، لە ساڵی ٢٠١٠ی زایینی؛ فەتوایێکی لەم بارەوە بڵاوکردبووەوە؛ لە (٢٣/٨/٢٠١٧) دووبارە جەختیان لەسەری کردەوە، بۆیە بۆ ئەمساڵیش تەئکید لەسەر ھەمان فەتوا دەکاتەوە، کە ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:

ھەر کاتێ جەژن و جومعە کۆبوونەوە لە یەک ڕۆژا؛ ئەگەر خەڵکەکە جەژنیان کرد بە کۆمەڵ، ئەوە دەربارەی ئەنجامدانی نوێژی ھەینی، زانایانی فیقھی ئیسلامی دوو ڕای جیاوازیان ھەیە:

ڕای یەکەم: رای جمھوری زانایانی ئیسلام؛ بەتایبەتی ھەرسێ مەزەبی (حەنەفی ‌و شافیعی ‌و مالیکی و ڤاھیریەکان) پێیان وایە ، بە ھیچ شێوەیەک نوێژی جەژن شوێنی نوێژی ھەینی ناگرێتەوە ‌و نوێژی ھەینیش شوێنی نوێژی جەژن ناگرێتەوە؛ بەم بەڵگانەی خوارەوە:

١/ گشتگیری ئایەتی: (ێا ڕَیُّەَا اڵّژِینَ ێمَنُوا إِژَا نُودِێ لِلێَّڵاەِ مِن ێوْمِ الْجُمُعَەِ فَاسْعَوْا إِڵیٰ ژِکْڕ الڵّەِ ۆژَرُوا الْبَیْعَۚ ژَٰلِکُمْ خَیْرٌ ڵّکُمْ إِن کُنتُمْ تَعْڵمُونَ) الجمعە/٩، کە فەرمان دەکات، بە ڕۆیشتن بۆ نوێژی ھەینی لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا بە فەرمانێکی گشتی و بێ جیاوازی کردن لەنێوان ڕۆژەکاندا، روون و ئاشکراشە، کە تەخێیێی عام بێ بوونی بەڵگەی ێەحیح و (قگعی الدلالە)، دروست نیە، کە ئەو بەڵگەیەش لێرەدا نیە.

٢/ ھەروەک ئاماژەمان پێدا؛ ھیچ بەڵگەیەکی ێەحیح بوونی نیە، کە پێغەمبەری خوا -ێلی اللە علیە وسلم- فەرمانی دابێت بە یەکێک لە ھاوەڵان لە رۆژی جەژندا نوێژی ھەیینی نەکات، بێ بەھانەیەکی درووست و ڕیگەپێدراو، بەڵکو پێچەوانەی ئەوە، پێغەمبەری خوا -ێلی اللە علیە وسلم- لەژیانی خۆیدا ھەردو نوێژەکانی ئەنجامداوە، گەر لە رۆژێکدا کۆبوونەوە، (عن النعمان بن بشیر قال کان رسول اللە ێلی اللە علیە وسلم یقرڕ فی العیدین وفی الجمعە بسبح اسم ربک الڕعلی وھل ڕتاک حدیپ الغاشیە قال وإژا اجتمع العید والجمعە فی یوم واحد یقرڕ بھما ڕیچا فی الێلاتین). رواە مسلم. ئەم فەرموودەیە ێەحیحە و دەقێکی ڕوون و ئاشکرایە، کە پێغەمبەری خوا -ێلی اللە علیە وسلم- ھەردوو نوێژەی ئەنجامداوە لەکاتی کۆبوونەوەیان لەیەک ڕۆژدا، وە یەک فەرموودەی ێەحیحیش نیە، کە پێچەوانەی ئەوە بێ.

٣/ جەژن و ھەینی؛ دوو دروشم و پەرستشی تایبەت و جیاوازن و نابنە جێگرەوەی یەکتری.

٤/ لە ڕووی حوکمەوە؛ نوێژی جەژن سوونەتی موئەککەدەیەو نوێژی ھەینیش فەڕزە؛ فەڕزیش لانابرێت بەھۆی سوننەتەوە بێ بوونی بەڵگەی ێەحیح.

٥/ ئەگەر ئەو فەرموودەیەی کە باس لە ڕێگەدان و جائیزبوونی ئەنجامنەدانی نوێژی ھەینی دەکات لەرۆژی جەژن ێەحیحیش بێت؛ ئەوە تایبەت بووە بەو گوند ‌و شوێنە دوورانەی مزگەوتیان نیە ، یان وتاری ھەینیان نییە ، یان ئەو موسافیرانەی کە لەگوندەکانەوە ھاتوون بۆ شار و ویستوویانە بگەڕێنەوەو پێغەمبەری خواش -ێلی اللە علیە وسلم- بۆ ئاسانکاری و قوڕس نەبوونی ئەرکی سەرشانیان وای پێفەرموونە.

ڕای دووەم: حەنبەلیەکان دەڵێن: کە یەکەم ڕۆژی جەژن کەوتە ناو ڕۆژی ھەینی؛ دەتوانن نوێژی ھەینی نەکەن، بەم بەڵگانەی خوارەوە:

١/ عن ڕبی ھریرە رچی اللە عنە ڕن رسول اللە ێلی اللە علیە وسلم قال: ((قد اجتمع فی یومکم ھژا عیدان، فمن شا‌و ڕجزڕە من الجمعە، وإنا مجمعون)). رواە ابن ماجە و الحاکم.. اسنادە چعیف لچعف بقیە، وھو ابن الولید، ولاچگراب فی اسنادە.

٢/ عن إِێاسِ بْنِ ڕَبِی رَمْڵەَ الشَّامِیِّ، قَاڵ: شَەِدْتُ مُعَاوِێەَ بْنَ ڕَبِی سُفْێانَ ۆەُۆ ێسْڕَلُ زَیْدَ بْنَ ڕَرْقَمَ، قَاڵ: ڕَشَەِدْتَ مَعَ رَسُولِ اللَّەِ ێلّی اللە علیە وسلّم عِیدَیْنِ اجْتَمَعَا فِی ێوْمٍ؟ قَاڵ: نَعَمْ، قَاڵ: فَکَیْفَ ێَنَعَ؟ قَاڵ: ێَلَّی الْعِیدَ، پُمَّ رَخَّێَ فِی الْجُمُعَەِ، فَقَاڵ: ” مَنْ شَا‌ۆ ڕَنْ یُێَلِّێ فَلْیُێَلِّ ” رواە البیھقی فی السنن الکبری.

٣/ عن ابن عمر رچی اللە عنھما قال: ((اجتمع عیدان علی عھد رسول اللە ێلی اللە علیە وسلم فێلی بالناس پم قال: من شا‌و ڕن یڕتی الجمعە فلیڕتھا ومن شا‌و ڕن یتخلف فلیتخلف)). رواە ابن ماجە.. چعیف لچعف جبابرە و مندل.

ئەم سێ فەرموودەیە، کە حەنبەلیەکان کردوویانە بە بەڵگە؛ ھەرسێکیان لاوازن و ێەحیح نین.

فەرموودەی یەکەم: ابن عبدالبر دەفەرموێ: ئەوەندەی من بزانم، ھیچ یەکێک لە (پقات) ئەم فەرموودەیەی لە (شعبە)وە نەگێراوەتەوە. زۆرێک لە زانایانیش گێڕانەوەکانی شوعبەیان بە لاواز داناوە؛ (وفیە بقیە وھو چعیف).

فەرموودەی دووەم: ابن المنژر فەموویەتی: ئەم فەرموودەیە جێگیر نەبووە؛ (ھژا الحدیپ لا یپبت، وڕیاس ڕبی رملە راویە عن زید مجھول).

فەرموودەی سێیەم: زانایان دەربارەی ئەم فەرموودەیەش فەرموویانە: (فی اسنادە مندل بن علی؛ متروک الحدیپ، والراوی عنە؛ جبابرە بن مفلس، چعیف ڕو متروک ڕیچا).

ڕای پەسەند:

پاش لێکۆڵینەوە لە بەڵگەکان؛ ڕوون بووەوە، کە: بەڵگەکانی حەنبەلیەکان ھەموویان لاوازن و زانایانی فەرموودە یەکدەنگ نین لەسەریان و ھیچیان قگعی الدلالە نین و نابنە بەڵگە لەسەر نەکردنی نوێژی ھەینی، ئەگەر لەگەل رۆژی جەژندا کۆبووەوە.

ئەگەر ئەو فەرموودەیەی کە باس لە ڕێگەدان و جائیزبوونی ئەنجامنەدانی نوێژی ھەینی دەکات لەرۆژی جەژن ێەحیحیش بێت؛ ئەوە تایبەت بووە بەو گوند ‌و شوێنە دوورانەی مزگەوتیان نیە ، یان وتاری ھەینیان نییە ، یان ئەو موسافیرانەی کە لەگوندەکانەوە ھاتوون بۆ شار و ویستوویانە بگەڕێنەوەو پێغەمبەری خواش -ێلی اللە علیە وسلم- بۆ ئاسانکاری و قوڕس نەبوونی ئەرکی سەرشانیان وای پێفەرموونە؛ وەک ئەوەی لەسەرەوە باسکرا.

بۆیە ئێمە، وەک لێژنەی باڵای فەتوای ھەرێمی کوردستان؛ داوا دەکەین بە ھیچ شێوەیەک ئەوە نەکرێتە مایەی دەنگە دەنگ‌ و ئاژاوەو قسەو قسەلۆک‌و دروستکردنی رارایی و کێشە نانەوە لە ناو موسڵمانان و باشتر وایە موسڵمانان بۆ دەرچوون لە خیلاف‌و را جیاوازی، بەشداری نوێژی ھەینی بکەن، چونکە ئەو کاتی لە جیاتی پەناربردن بۆ روخسەت، دەستگرتنە بە عەزیمەت‌و رۆییشتنە لەسەر رای زۆرینەی زانایانی فیقھی ئیسلامی، لە خیلافیش چوونەتە دەر، بەتایبەتتر کە ئێستا لەھەرکاتێک زیاتر پێویستیمان بە یەکدەنگی و خۆشەویستی و تەباییە.

داوامان وایە، کە ھەموو ئەو موسڵمانانەی دەتوانن بەشداری نوێژ بکەن و ھیچ بەھانەیەکی شەرعیان نیە؛ با ئامادەی مەڕاسیمی نوێژی جەژن و نوێژی ھەینی بن، کە بەلایەنی کەمەوە ڕۆشتن و دەستگرتنە بە ڕای زۆرینەی زانایانی فیقھی ئیسلامی.

Back to top button