ده‌میرتاش: 20ساڵیش له زیندان بم سه‌رم نه‌وی ناكه‌م
سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش، كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا له یه‌كه‌م په‌یامیدا رایگه‌یاند، بێكاری و دابه‌زینی دراو كێشه‌ی گه‌وره‌ی له توركیا دروست كردووه، ده‌شڵێت “توركیا له رووی دیموكراسییه‌وه به‌ره‌و دواوه ده‌گه‌ڕێته‌وه”.
سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش، كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا رایگه‌یاند: توركیا له لایه‌ن تاكه كه‌سێكه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
وتیشی: “ئه‌گه‌ر 20 ساڵیش له زیندان بم سه‌رم نه‌وی ناكه‌م”.
سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش ئه‌وه‌شی وت: “بێكاری و دابه‌زینی به‌های دراو كێشه‌ی گه‌وره‌ی توركیایه”.
ئه‌وه‌شی وت: “ئاكه‌په له رێی هه‌ڕه‌شه‌وه ده‌یه‌وێت خه‌ڵكی بترسێنێت”.
راشیگه‌یاند: توركیا له رووی دیموكراسییه‌وه به‌ره‌و دواوه گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
بڕیاره هەڵبژاردنی گشتی پەرلەمان و سەرۆكایەتی كۆماری توركیا لە 24ی حوزه‌یرانی 2018 بەڕێوەبچێت، سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش له لایه‌ن پارتی دیموكراتی گه‌لان هه‌ده‌په، بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا كاندید كراوه.