پارتی بۆ یه‌كێتی فشه فشی كۆبانێ و عه‌فرین ته‌واو بوو ئه‌مجاره نۆره‌ی قه‌ندیله
پاش ئه‌وه‌ی توركیا به بیانووی بوونی په‌كه‌كه له قه‌ندیل دیه‌وێت ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی دژی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه له قه‌ندیل ئه‌نجامدات، جارێكی تر میدیاكانی یه‌كێتی ده‌ستیان كردۆته‌وه، به بانگه‌شه و مزایه‌دات، له‌به‌رامبه‌ردا عه‌لی عه‌ونی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی ده‌لێـ” ئەگەر ئەوان ڕاست دەکەن، کێ دەستی گرتوون؟ با ئێستا بڕۆن ھاوکاریی قەندیل بکەن ،پێویسته یه‌كێتی واز لە ڕەفتاری مناڵانە بھێنێت و موزایەدە بەسەر خەڵکی کوردستانەوە نەکات”.
پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و فرۆشتنی كه‌ركووك له سلێمانی گروپ و تاقمه خائینه‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر خۆپێشاندانێكی گه‌وره‌یان له سلێمانی بۆ پشگیری عه‌فرین رێكخست له‌و باره‌یه‌وه عه‌لی عه‌ونی ده‌شلێـ”تەنھا دووڕووییان بۆ دەمێنێتەوە، چونکە بۆ خۆڵکردنە چاوی خەڵکی کوردستان، ئەو جۆرە قسانە دەکەن، تاوەکوو بەخەڵکی بڵێن، ئێمە کوردایەتی دەکەین، بەڵام ئەگەر ئەوان ڕاست دەکەن، کاتێک بۆ پشگیری عەفرین خۆپیشاندان دەکەن، ئەی خێرە بۆ داگیرکردنی کەرکووک ھیچ جۆرە کەمپین و خۆپیشاندانێک ئەنجام نادەن؟ بەداخەوە ئەو کەسانەی ناو یەکێتی، پرسی کوردیان تێکەڵی موزایەدەی سیاسی کردووە”.
عه‌لی عه‌ونی هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”پێشتریش چەند کەسێکی ناو یەکێتی باسی ئەوەیان دەکرد کە حزبەکەیان بۆ ھاوکاریی (پەیەدە) ھێزی ناردووەتە کۆبانێ، بەڵام دواجار ئاشکرابوو کاتێک چەند کەسێکی ناو یەکێتی کە باسی کوردایەتی دەکەن، ئەوان ھەمیشە درۆیان کردووە و جگە لە فشەفش و بەخشینەوەی تۆمەت، ھیچی دیکە نەبووە، چونکە ئەوان ھاوکاری عەفرین و کۆبانێیان نەکردووەن”.