ئەو شۆفێرەی سەگێكی بەدوای ئۆتۆمبێلەكەیدا راكێشا رووبەری سزای یاسایی و ماددی دەبێتەوە

ئەو شۆفێرەی كەلەچەند وێنەیەكدا له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا دەركەوتووەو بە ئۆتۆمبێلەكەی سەگێكی بە دوای خۆیدا راكێشا، لەلایەن هەریەك لە وەزارەتی ناوخۆ و دەستەی ژینگەی رووبەڕی سزایی یاسایی و ماددی پێبژاردن بووەتەوە.
 
رووداوەكە رۆژی دووشەممە ١٨ حوزەیرانی ٢٠١٨ بووە، كاتێك پیاوێك بە ئۆتۆمبێلێكی جۆری ئۆپێڵ سەگێكی تۆپیو بەدوای خۆیدا رادەكێشێت و وێنەكەش بە زوویی لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاوبویەوە، ئەو كارەش ناڕەزایەتییەكی زۆری بەخۆیدا هێنا نارەزایەتی لێكەوتەوە.
 
لوقمان شێروانی، بەرێوەبەری راگەیاندنی دەستەی ژینگەی هەرێم، گوتی:” دوای بڵاوبوونەوەی وێنەكان ، بەشی یاسایی دەستەكەمان بریایدا رێكاری یاسایی بگرێتە بەرو، سكاڵا لەسەر كەسەكە تۆمار بكرێت”.
 
بەرێوەبەری راگەیاندنی دەستەی ژینگەی هەرێم گوتیشی” هەفتەی داهاتوو سكاڵا لەسەر كەسەكە تۆمار دەكەین، دەیدەین بەدادگا، چونكە ئەوە سەرپێچی رێنمایی ژمارە (١) یاسای ژمارە ٨ ساڵی ٢٠١٨ تایبەت بە پاراستنی ژینگە و ئاژەڵەكانە لە هەرێمی كوردستان”.
 
لای خۆشیه‌وه‌ فازڵ حاجی، گوتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر، رایگەیاند” شۆفێرەكە لە یاساكان و رێنمایی هاتووچۆ لایداوە و چونكە سەگێكی بە دوای خۆیدا راكێشاوە و وێنەكەشی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوبۆتەوه بەڵگەی لەسەری هەیە”.
 
گوتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر گووتیشی” هاتووچۆ زانیاری لەسەر خاوەنەكەیی و ژمارەی ئەو ئۆتۆمبێلە هەیە، هەر لایەنێكی حكومی و رێكخراوێك دەیەوێت ئیجرائات بكات داوای زانیاری لەسەر ئەو ئۆتۆمبێلە ‌و خاوەنەكەی بكات، ئەوا هاتوچۆی هەولێر زانیارییان پێدەدات”
Back to top button