وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و هاوپه‌یمانان: پێویسته پێداچوونه‌وه به پلانی ئه‌منی و سه‌ربازی ناوچه جێناكۆكه‌كان بكرێت
له كۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌شی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و نوێنه‌رانی هاوپه‌یمانان له كوردستان، ره‌وشی ئاسایشی ناوچه جێناكۆكه‌كان هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ كرا، هه‌ردوولا كۆكبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێویسته هه‌رچی زووه پێداچونه‌وه به پلانی ئه‌منی و سه‌ربازی ئه‌م ناوچانه‌دا بكرێ.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه بڵاوكرده‌وه و تێیدا هاتووه، “ئه‌مرۆ 2 /7 /2018 به‌سه‌رپه‌رشتی كه‌ریم شنگالی، وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیری پێشمه‌رگه به‌وه‌كاله‌ت، به ئاماده‌بوونی سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌ت و فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتی و فه‌ریق جه‌مال مه‌حه‌مه‌د، سه‌رۆكی ئه‌ركان و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده و ئه‌فسه‌رانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، كۆبونه‌وه‌ی ده‌وری هاوپمانی دژ به داعش له شاری هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو”.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه، “له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا راپۆرتی هه‌ریه‌ك له بنكه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش و هه‌واڵگری و ئیداره و میره و مه‌شق و راهێنان خوێندرانه‌وه”.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دا باسی ئه‌وه‌ش كراوه، “ژه‌نه‌راڵ پایت جێگری فه‌رمانده‌ی نوسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی هاوپه‌یمانان له عێراق و سوریا، باسی له دواین ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆسه‌ر چه‌ند ناوچه‌ك كرد، كه داعش له‌ناویاندا مۆڵگه‌ی نوێی دروست كردۆته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشی له پێشمه‌رگه كرد بۆ ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی كه له چیای قه‌ره‌چوغ له‌دوو رۆژی رابردوودا ئه‌نجانمیداوه و تیایدا به‌ته‌واوه‌تی ئامانجه‌كه‌ی پێكاوه، سه‌ركه‌وتنێكی تری پێشمه‌رگه‌ی له‌دژی تیرۆریستان تۆماركردووه”.
هه‌روه‌ها هاتووه، “هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا كۆڵۆنێڵ ئێكێتی فه‌رمانده‌ی نوێی كه‌ی تی سی سی، سوپاسی وه‌زیری پێشمه‌رگه به‌وه‌كاله‌ت و ستافی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كرد، له‌به‌رامبه‌ر پیرۆزبایی و پشتگیریكردنیان. هه‌روه‌ها پوخته‌یه‌كی سه‌باره‌ت به پلان و كارنامه‌ی كه‌ی تی سی سی له‌ماوه‌ی ئاینده‌دا خسته‌ڕوو و به‌ڵێنی دا، كه هاوكاری و راوێژكارییه‌كانی كه‌ی تی سی سی بۆ هێزی پێشمه‌رگه به‌رداوه‌ام بێت”.
له كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ماهه‌نگی و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه سه‌ربازییه‌كان جه‌ختی له‌سه‌ر كرایه‌وه.