هێزی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی خاڵی لاوازی كوردستان و خاڵی به‌هێزی به‌غدایه، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌مه‌رج ده‌گه‌رێته‌وه
خاڵی لاوازی و به‌هێزی به‌غدا بوونی هێزه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه كه له‌هه‌ر ئه‌گه‌رێكدا، پاشه‌كشه‌ی پێده‌كرێت و له‌چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی به‌غدادا مامه‌ڵه‌ی پێده‌كرێت، بۆیه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه مه‌رجی داناوه بۆ ئۆپرسیۆنی هاوبه‌ش له‌دژی داعش، مه‌گه‌ر نا ئاماده نیه به‌شداری هیچ ئۆپراسیۆنێك بكات تا بریاری سیاسی و یاسایی له‌مه‌ر گه‌رانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه نه‌بێت بۆ كه‌ركووك و ته‌واوی ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌خواكوڕكی راگه‌یاند، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به نێوبه‌ندی هاوپه‌یمانان، مه‌رجی هه‌یه بۆ گه‌رانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه بۆ كه‌ركووك، چونكه ترس له ئه‌گه‌ری جارێكی تری هێزی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی هه‌یه، ئه‌گه‌ر به‌غدا فه‌رمان بكات هێزی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی له یه‌ك كاتژمێر دا جارێكی تر پاشه‌كشه ده‌كه‌ن، بۆیه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌مه‌رجی نێوه‌ندی گیری هێزی هاوپه‌یمانی و دانووستاندن له‌گه‌ڵ به‌غدا ئینجا پێشمه‌رگه ئاماده‌یه بگه‌رێته‌وه، بۆ ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كانی كوردستان”.
له‌و باره‌یه‌وه قارەمان شێخ کەمال، جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە بۆ ئۆپەراسیۆنەكان، راگەیاند، هێزی پێشمەرگە بەبێ گەڕانەوەی بۆ ناوچە کوردستانییەکان، بەشداری هیچ ئۆپەراسیۆنێک بۆ هاوکاریکردنی هێزە عێراقییەکان ناکات گوتیشی: “تاوەکو ئێستا هیچ رێککەوتنێک لەبارەی گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم نییە، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، تا ئێستا به فه‌رمی هیچ داوایه‌كیش بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه نه‌كراوه.
شایانی باسه له رۆژی ره‌شی 16ی ئۆكتۆبه‌ر هێزه‌كانی یه‌كێتی به‌بێ فه‌رمانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی كوردستان له‌لایان چه‌ند كه‌سێكه‌وه، پاشه‌كشه‌ی پێكرا به‌مه‌به‌ستی شكه‌ست پێ هێنانی راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان، كه‌ركووكیان فرۆشت، هه‌ریه‌كه له ” كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی و مه‌لا به‌ختیار و شێخ جه‌عفه‌ر” گروپێكی یه‌كێتیان به خیانه‌تی نیشتمانی پێناسه كرد، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌كه له بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی و جه‌نگی و ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، به‌شدار بوون له‌و خیانه‌ته‌دا”.