شنگال حه‌شدی شه‌عبی ڕێگه‌نادات به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی قایمقام و ئه‌نجومه‌نی شاره‌كه‌

ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ی٧ی٢٠١٨ قادر قاچاخ، بەرپرسی لقی شنگالی پارتی ڕایگەیاند: “دۆخی ئەمنیی شاری شنگال و دەوروبەری خراپە و تاكوو ئێستا میلیشیاكانی حەشدی شەعبی و چەكدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان لەنێو شنگالدا ماونەتەوە، سەرەڕای ئەوەی خەڵكی شنگال و ئیدارەی شەرعیی شارەكە داوای دەرچوونی لەو چەكدارانەیان كردووە، بەڵام ئەو چەكدارانە هێشتا لە شارەكە ماونەتەوە”.

بەرپرسی لقی شنگالی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاشیگه‌یاند:” ئێستا حەشدی شەعبی ڕێگە بە گەڕانەوەی قایمقام و ئەنجومەنی شەرعیی شارەكە نادەن و ئەوان خۆیان ئیدارەیەكی نایاساییان لە شارەكە پێكهێناوە”.

قادر قه‌چاخ ده‌شڵێت :” تاكوو ئێستا ٪٨٥ی خەڵكی شنگال لە هەرێمی كوردستان ئاوارەن و بەهۆی ڕەفتارەكانی حەشدی شەعبییەوە ناتوانن بگەڕێنەوە زێدی خۆیان”.

لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٤ تیرۆریستانی داعش شاری شنگالیان داگیر كرد و پاشان بە فەرماندەیی سەرۆك بارزانی هێزەكانی پێشمەرگە شاری شنگالیان لە دەستی تیرۆریستانی داعش رزگار و دواتر لەلایەن حەشدی شەعبییەوە داگیر كرایەوە.

Back to top button