كه‌ركوك دۆخی ئه‌منی و خزمه‌تگوزاری خراپه‌و ڕێگه‌ به‌ خۆپیشاندان نادرێت

له‌ كه‌ركوك پرسی ئه‌منی و خزمه‌تگوزاری هاوڵاتیان له‌ دۆخێكی خراپدایه‌ ،پارێزگای سەپێنراوی سەربازیی كەركووكیش خۆپیشاندان و ناڕەزایی لە كەركووك قەدەغە كردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ی٧ی٢٠١٨عەدنان كەركووكی، گوتەبێژی ئەنجومەنی سەركردایەتیی كەركووك-گەرمیانی پارتی، ڕایگەیاند: “مەعەن سەعدی، فەرماندەی دەسەڵاتی سەپێنراوی سەربازی لە كەركووك بڕیاری داوە كە هیچ گردبوونەوە و خۆپیشاندانێك لە كەركووك نەكرێت، ئەمە لە كاتێكدایە كە بارودۆخی كەركووك لەڕووی ئەمنی و خزمەتگوزارییەوە زۆر خراپە، بەڵام فەرمان دراوە كە كەس دەنگی ناڕەزایی لە كەركووك لەسەر خراپیی دۆخی ئەمنی و خزمەتگوزاری هەڵنەبڕێت، بۆیە خۆپیشاندانیان قەدەغە كردووە”.

گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌ركوك ڕاشیگه‌یاند:” ئەو هێزانەی كە لە دەرەوەی شاری كەركووكن كە زیاتر بریتین لە حەشدی شەعبی و حەشدی عەشائیری، دەسەڵاتی سەربازی سەپێنراوی كەركووك پێیانیان ڕاگەیاندووە كە هەر خۆپیشاندانێك لەناو شاری كەركووك كرا، ئەوان راستەخۆ بێنە ناو شارەوە و هەڵبكوتنە سەر كۆمەڵێك گەڕەك كە خۆیان دەستنیشانیان كردووە”.

سه‌باره‌ت به‌ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی عێراق به‌ره‌و باشور عه‌دنان كه‌ركوكی گووتی:”ئەو دەنگۆیە دوورە لە ڕاستییەوە هێزەكانیان نەكشاندووەتەوە بەرەو بەغدا و باشووری عێراق”.

لەدوای خیانه‌تی١٦ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو كه‌ گروپێكی ناو یه‌كێتی پێی هه‌ستان، حەشدی شەعبی و هێزە عێراقییەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ گروپه‌كه‌ی ناو یه‌كێتی پارێزگای کەرکووک و خورماتوو و ناوچە کوردستانییەکانی دیکەی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانیان داگیر کردووە و لەو کاتەوە دۆخی ئەمنیی ئەو ناوچانە ناسەقامگیر بووە و بەتایبەتی لە شار و شارۆچکەکانی دەوروبەری کەرکووک

Back to top button