کۆبوونەوەی لوتکەی نێوان دۆناڵد ترەمپ و ڤلادیمیر پووتین لە فینلەندا دەستیپێکرد
چاوەڕوان دەکرێت لەکۆبوونەوەکەدا، دەستێوەردانی رووسیا لەھەڵبژاردنی رابردووی سەرۆکایەتی ئەمریکا، پەیوەندییەکانی ناتۆ لەگەڵ رووسیا، قەیرانی سوریا و پرسی بهرنامهی ئهتۆمی ئێران بابەتی سەرەکی کۆبوونەوەکەبن.
ساڵی رابردوودا دووجار ترهمپ و پوتین لە پەراوێزی کۆبوونەوەی لووتکەی ئۆپیک لە ڤێتنام و کۆبوونەوەی لووتکەی جی ٢٠ لەئەڵمانیا لەنزیکەوە یەکتریان بینی و کۆبوونەوەی کورتیان ئەنجامدا، بەڵام ئەمجارە جیاواز دەبێت و یەکەم کۆبوونەوەیە بە فەرمی لەنێوان ترهمپ و پوتین، لەگەڵ بەشداریکردنی ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی ئەمریکا و رووسیا.
فینلاند وڵاتێکی ئەوروپییە، بەڵام تائێستا ئەندام نییە لە ناتۆ (ناتۆ رێکخراوێکی سەربازییەو ٢٩ وڵات بەئەمریکاوە ئەندامن تیایدا)، لەکاتی جەنگی جیھانی دووەم و دابەشبوونی وڵاتانی ئەوروپا بۆ دوو بەرە، بەرەی رۆژھەڵات و رۆژئاوا، بەشێکیان پشتگیری ئەمریکایان کرد و بەشەکەی دیكهیش رووسیا، بەڵام فینلاند، بەبێ لایەن مایەوە و ھەوڵی ھاوسەنگی دەدا لەنێوان ئەمریکا و رووسیا.