ژمارەی قەوارە و هاوپەیمانییەکان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرا دەکرێ

بانگهشهی ههڵبژاردن
دوای ئهوهی ئهمڕۆ كۆمسیۆن تیرو پشكی بۆ ژمارهی ههلبژاردنی داهاتووی لیست و قهواره سیاسیهكان ئهنجامدا, كهمێك لهمهو بهر له میدیاكان ژمارهكان بڵاو كرانهوه.
ئەمڕۆ دووشەممە(١٦-٧-٢٠١٨) کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و ڕاپرسی لە هەرێمی کوردستان تیروپشکی بۆ ژمارەی لیست و قەوارە سیاسییە بەشداربووەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام دا.
بۆ ئەم هەڵبژاردنەی پەرلەمانی کوردستان کە وابڕیارە لە ڕۆژی(٣٠-٩-٢٠١٨) بەڕێوەبچێت و دوو ڕۆژ پێشتریش دەنگدانی تایبەت کە بریتییە لە دەنگدانی هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایش و پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی دیکە بەڕێوەدەچێت (١٠) قەوارە و هاوپەیمانیی سیاسی جگە لە قەوارە بەشداربووەکانی پێکهاتەکانی تورکمان و کلدان و سریان و ئاشووری و ئەرمەن کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان دەکەن.
ئەمانەی خوارەوە ژمارەی قەوارە و هاوپەیمانییەکانن بۆ ئەم هەڵبژاردنەی پەرلەمانی کوردستان:-
پارتی دیموکراتی کوردستان: 183
یهكێتیی نیشتیمانی كوردستان: 105
حزبی شیوعی(قهوارهی ئازادی): 164
هاوپهیمانی بۆ دیموكراسی و دادپهروهری: 172
پارتی پارێزگارانی كوردستان: 156
هاوپهیمانی لیستی سهردهم: 127
كۆمهڵی ئیسلامی كوردستان: 194
هاوپهیمانی بهرهو ئیسڵاح: 119
بزووتنهوهی گۆڕان: 148
جوڵانهوهی نهوهی نوێ: 134