موقته‌دا سه‌در داوایی ده‌ست به‌جێ راگرتنی گفتوگۆ له‌ سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌كات

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان موفته‌دا سه‌رد سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در كه‌ له‌ 12ی 5ی 2018 ی هه‌ڵبژاردنی عێراق وه‌ك لیستی براوه‌ له‌ عێراق سه‌ركه‌وت، داوایی ده‌ست به‌جێ راگرتنی گفتوگۆی پێكهێنمانی حكومه‌ت له‌ لایانه‌كان ده‌كات”.

هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌”موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر و براوەی یەکەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، داوا لە سەرجەم لایەنە سیاسییە براوەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکات، گفتوگۆ سیاسییەکانیان بوەستێنن”.

هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان موقته‌دا سه‌رد هۆكاری راگرتنی گفتووگۆكان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت، بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌رێنێته‌وه‌، كه‌ داوای خۆپێشاندانه‌كان جێبه‌جێ بكرێت و ده‌لێـ”تاوەکو داواکارییە رەواکانی خۆپیشاندەران جێبەجێ دەکرێن و، شانەیەکی کارکردنی جیدی لەگەڵ حکومەت و بە هەماهەنگی لەگەڵ خۆپیشاندەران پێکدێت، بەمەبەستی جێبەجێکردنی داواکارییەکان”.

Back to top button