تره‌مپ و پۆتین رێگریان كردووه له‌شه‌رێكی گه‌وره .. بزانه له‌كوێ
به‌رێوه‌به‌ری ئه‌نجوومه‌نی رووسی بۆ كاروباری نێوده‌وڵه‌تی ته‌ئكیدی كردۆته‌وه، له دیداره‌كه‌ی هێلسینكی نێوان ڤلادیمێر پۆتین و سه‌رۆكی رووسیا و تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، رێكه‌وتوون له‌وه‌ی رێگری بكه‌ن له هه‌ر رووبه‌روو بوونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان ئێران و ئیسرائیل له‌سووریا”.
ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه، له كۆڕێكی دا له مۆسكۆ، ئه‌ندرێ كۆرتۆنۆڤ، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نجوومه‌نی رووسی بۆ كاروباری نێوده‌وڵه‌تی، رایگه‌یاندووه”پێموایه له ده‌ره‌نجامی دیداره‌كه‌ی نێوان سه‌رۆك پوتین و تره‌مپ بێ ئه‌وه‌ی رایبگه‌یێنن رێككه‌وتوون كار بۆ ئه‌وه بكه‌ن سنوورێك بۆ گرژییه‌كانی باشووری رۆژئاوای سووریا دابنێن، بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوان ئێران و میلیشیا شیعه‌كان له‌لایه‌ك و ئیسرائیل له‌لایه‌كی دیكه بگرن له‌سه‌ر خاكی سووریا، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: “پێده‌چێت ناوچه‌یه‌كی دابڕاو له به‌رزاییه‌كانی جۆلان درووستبكرێت و ئه‌و هێزانه‌ی ئێرانیش كه له‌و ناوچه‌یه‌دان بگۆردرێن به یه‌كه‌كانی سه‌ر به حكوومه‌تی سووریا.
هه‌روه‌ها ئه‌ندرێ كۆرتۆنۆڤ گوتوویه‌تی” ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یش هه‌یه هه‌ر دوو سه‌رۆك له‌سه‌ر جۆره ئاگربه‌ستێك بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ره‌وشی باكووری سووریا رێككه‌وتبن و باسی كێشه‌ی كورد و ئه‌گه‌ری چوونی سوپای سووریاشیان بۆ پارێزگای ئیدلب كردبێت”.