سه‌دا 50ی خه‌ڵكی به‌سرا له‌ ژێر هێلی هه‌ژاری دا ده‌ژین

پاش ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی شاری به‌سرا ده‌ستیان كرد به‌ خۆپێشاندان دژی به‌ حكومه‌تی عێراق، له‌ئێستادا ئاشكرا بووه‌،بەپێی ئاماری ئەنجوومەنی پارێزگای بەسرە، رێژەی 50%ـی خەڵکی شارەکە لەژێر هێڵی هەژاریدا دەژین، ئەوەش لەکاتێکدایە بەسرە بە پایتەختی ئابووریی عێراق ناسراوە، بۆیە خەڵکی ئەو شارە لە خۆپیشاندان بەردەوامه‌، هه‌روه‌ها، لەسەر شەقامەکانی ئەو شارەدا خەڵکی توڕە و ناڕازی دەبینرێن، ئەوانەی قسەیان بۆ رووداو کردووە دەڵێن، سەرەڕای بەرزیی پلەی گەرما، رۆژانە بە بەردەوامی روودەکەنە گۆڕەپانەکان بۆ ئەوەی رۆژێک کرێکارییان دەستبکەوێت، بەڵام ئەوەشیان بە ئەستەم دەستدەکەوێت”.

هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی لێدوانی میدیایی خه‌ڵكی به‌سرا، ده‌شلێن”كاتژمێر 05:00ـی بەیانی بۆ 13:00ـی نیوەڕۆ دێینە ئەم گۆڕەپانە، لەبەر خۆر دەسووتێین و دەچینەوە، چونکە کار نییە، نە چاودێری کۆمەڵایەتی، نە دامەزراندن، نە کار و هیچ نییە، سوێند بەخوا ئەمە یەک مانگە من کارم نەکردووە، چونکە نییە، ئەبو توراب تەمیمی، سەرۆکی ئەنجوومەنی پیاوانی عێراق لە بەسرە دەڵێ “سەبارەت بەخۆپیشاندانەکانی بەسرە مافێکی دەستووری هەموو خەڵکی بەسرەیە. بەسرە بەدەست چەندین قەیرانەوە دەناڵێنێت، ئێستا بە پارێزگایەکی پەراوێزخراو دەناسرێت، بەڵام زانیومانە هەندێک گەنج بە شەو خۆپیشاندان دەکەن و، هێرش دەکەنە سەر دامودەزگاکانی حکومەت، ئەمانە بەکرێگیراون بۆ تێکدانی رێچکەی خۆپیشاندانەکان”.

شایانی باسه‌ بێکاری و کەمی خزمەتگوزاری لە پارێزگا دەوڵەمەندەکەی عێراق وای لە خەڵکی ئەو شارە و بەتایبەتی گەنجانی کرد، کە خۆپیشاندان ئەنجامبدەن و بەردەوامیش بن لەسەری، بەجۆرێک لەدوای بەسرە خۆپیشاندان لەچەند پارێزگایەکی دیکەی عێراق ئەنجامدرا و پێشناچێت بەو زوانە دابمرکێتەوە.

 

Back to top button