به‌هۆی متمانه‌ی زۆر به هه‌ولێر بازرگانه عه‌ره‌به‌كان پاره‌كانیان بۆ هه‌ولێر ده‌گوازنه‌وه
گۆرینه‌وه‌ی دراو و بۆرسه‌كانی هه‌ولێر بۆته جێگای سه‌رنجی زۆری بازرگانه‌كانی جیهان و به‌تایبه‌تی بازرگانه عه‌ره‌به‌كانی ناوه‌راست و باشوری عێراق و ئه‌مه‌ش وای كردووه كه نووسینگه و پاره‌كانیان بهێنه هه‌ولێر”.
رۆژانه برێكی زۆری پاره‌ی له ناو جه‌رگه‌ی بازاری گۆڕینه‌وه‌ی دراو له هه‌ولێر ده‌بینرێت، كه ئاڵوگۆڕی پێده‌كرێت، به‌و هۆیه‌وه،بوونی متمانەیەکی زۆر لەو بازاڕە، بازرگانان و خاوەنی نووسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو، بە باوەش و گونییە پارەکانیان هەڵدەگرن و مامەڵەی پێوە دەکەن”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه”لەو بازاڕەدا بەشێک لە خاوەن نووسینگەکان عەرەبن، باسی ئەوە دەکەن بەهۆی ئەوەی ئەمنییەتی بازاڕەکە زۆر بەباشی پارێزراوە، متمانەیان بۆ دروست بووە و نووسینگەکانیان هێناوەتەوە پایتەختی هەرێمی کوردستان”.
ئه‌م بازاره بۆته جێگای سه‌رسورمانی خه‌ڵكی بیانیش له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی پاره‌كان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان دانراوه، هیچ مه‌ترسیه‌كیش نیه، ئه‌مه له‌زاری ئه‌و كه‌سانه‌وه ده‌گێردرێته‌وه، كه خه‌ڵكانێكی بیانی له‌ناو بازاره‌كاندا وێنه‌یان گرتووه و بڵاویان كردۆته‌وه، وه چه‌ندین میدیایی جیهانیش باسی بازارهكی ئاڵوگۆڕی دراو له هه‌ولێریان كردووه”.