ئەم خولەی پەرلەمان فریای پرۆژە یاسای چاکسازیی ناکەوێت، پڕۆژەکە دەکەوێتە خولی داهاتووى پهرلهمانهوه
لەگەڵ ئەوەی وادەی سازدانی هەلبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نزیک بووەتەوە، تا ئێستاش پەرلەمان بەرنامەی نیە، قسە لەسەر یاسایی چاکسازی بکات کە دوای ئەوەی گەڕی یەکەم پەسەندکرا گەڕێندرایەوە پەرلەمان، ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ڕای دەگەیەنێت، ئەگەر هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا ئەنجام بدرێت، ئەوا پرۆژە یاسای چاکسازیی دەکەوێتە خولی داهاتووى پەرلەمانەوە.
شوان ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی ڕایگەیاند: “ئەگەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەوادەی خۆیدا ئەنجام بدرێت، پێشبینی دەکەم فریای پرۆژە یاسای چاکسازیی نهکەوین”.
هۆکارەکەی بۆ ئەوە گەڕانەدەوە، کە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان گهشتیان لەپێشە و دوای گەڕانەوەیان بەرنامە دادەنێن بۆ کۆمەڵێ پرۆژەی دیکە، بۆ ئەوەی جێبەجێ بکرێت.
پەرلەمانتارەکەی پارتی، گوتیشی: “هەر حاڵەتێک بێتە پێش دەبێ ئەو پرۆژە یاسایە چارەسەر بکرێت، چونکە لەبەرژەوەندی خەڵک و فەرمانبەرانە، بۆیە هەر دەبێ ئیشی لەسەر بکرێت”