كاكه‌مین نه‌جار: لایه‌نه‌كانی ترخهڵك ده‌نگی پێداون كاریان بۆ بكات و بۆخۆیان دێنه به‌غدا نه‌ك بۆئێمه
كاكه‌مین نه‌جاڕ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت” داوامان له‌لایه‌نه كوردییه‌كان كرد كه بێن پێكه‌وه دابنیشین تاپڕۆژهیهك ئاماده‌بكه‌ین و بچینه به‌غداد به‌ڵام تا ئێستا نه‌هاتوون.
كاكه‌مین نه‌جاڕ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له چاوپێكه‌وتنێكدا بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند” داوامان له‌لایه‌نه كوردییه‌كان كرد كه بێن پێكه‌وه دابنیشین تاپڕۆژهیهك ئاماده‌بكه‌ین و بچینه به‌غداد به‌ڵام تا ئێستا نه‌هاتوون، هیچ مه‌رجێكمان له‌سه‌ر لایه‌نه كوردییه‌كان نیه بۆ دروستكردنی هاوپه‌یمانێتی له‌به‌غداد به‌ڵام مه‌رجیش له‌هیچ لایه‌نێك قبوڵ ناكه‌ین چونكه وه‌ك پارتی خۆمان به‌بێ عه‌یب ده‌بینین ئه‌گه‌ر خۆمان بگۆڕین مه‌گه‌ر خۆمان عه‌یبدار بكه‌ین! بۆ ئێمه نایه‌نه به‌غداد بۆ خۆیان دێن خه‌ڵك ده‌نگیان داونه‌تێ له‌به‌غداد كاریان بۆ بكه‌ن ئه‌وان به‌رپرسن له‌ده‌نگی ژماره‌یه‌ك خه‌ڵك ئیتر بۆ ناز له‌سه‌ر ئێمه بكه‌ن به شه‌رت و مه‌رج بێنه به‌غداد؟! ده‌شڵێت” له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌نێكی عیراقی ڕێك بكه‌وین پڕۆژه‌یه‌كمان هه‌یه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و پڕۆژه‌یه ڕێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین.”
سه‌باره‌ت به مه‌رجی كورد بۆ به‌شداریكردن له پیكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی گووتی :” مه‌رجی كورد جێ به‌جێ كردنی ده‌ستور و مادده‌ی(١٤٠) ه ، چونكه ئێستا كه‌ركوك به‌هێزی چه‌ك و سه‌ربازی داگیركراوه پێویسته ئه‌و كێشه‌یه به‌پێی ده‌ستور و مادده‌ی(١٤٠) چاره‌سه‌ربكرێت، هه‌روه‌ها به‌شداریكردنی ڕاسته‌قینه، وه ڕێكه‌وتنی لایه‌نه‌كان چونكه ئه‌گه‌ر ڕێكه‌وتن نه‌بێت ئه‌وا كورد كه‌مینه‌یه دوایی هه‌ر یاسایه‌كیان بوێت له‌په‌رله‌مان به‌زۆرینه تێی ده‌په‌ڕێنن ئه‌گه‌ر دژی كوردیش بێت، وه ده‌بێت هاوسه‌نگی له پۆست و داموده‌زگا حكومیه‌كان و سوپای عیراقی هه‌بێت دواتر ئنجا باسی پۆسته‌كان بكه‌ین چونكه مه‌به‌سته سه‌ره‌كیه‌كه پاراستنی مافهسهرهكیهكانی گه‌له‌كه‌مانه.”
كاكه‌مین نه‌جار گوتیشی :” پڕۆژه‌یه‌كمان هه‌یه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی به‌نیازین بیخه‌ینه به‌رده‌ست لایه‌نه‌كان هیچ به‌ربه‌ستێكمان نیه ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت له‌هه‌ر دانوستانێك ئه‌و لایه‌نانه ئاماده‌بن چونكه وه‌فدی كوردی تا پشتیوانی لایه‌نه كوردییه‌كانی هه‌بێت ئه‌وه‌نده به‌هێزتر ده‌بێت.”
سه‌باره‌ت به ڕه‌خنه‌ی لایه‌نه ناڕازییه‌كان له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ، كاكه‌مین نه‌جار ده‌ڵێت: وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان ئێمه له‌سه‌ره‌تادا به‌یاننامه‌یه‌كمان ده‌ركرد وتمان ئاماده‌ین بۆ هه‌ر رێ و شوێنێك كه كۆمسیۆن بیگرێته به‌ر له‌دوباره ئهژماردنهوهی ده‌نگه‌كان هه‌تا دوبارهكردنهوی هه‌ڵبژاردنیش به‌ڵام ئه‌وه له‌ده‌ستی كۆمسیۆنه.
له‌باره‌ی مه‌رجی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ به‌ستنی هاوپه‌یمانی و بوون به‌یه‌ك لیست له‌گه‌ڵ لایهنهكوردییهكان له‌به‌غداد؟ كاكه‌مین نه‌جار ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی” مه‌رجمان بۆ هیچ لایه‌نێكی كوردی بۆ هاوپه‌یمانی نیه بۆ به‌غداد مه‌رجی كه‌سیش قبوڵ ناكه‌ین.”
كاكه‌مین نه‌جار ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌باره‌ی مه‌رجی لایه‌نه ناڕازییه‌كانه‌وه ده‌ڵێت” ئێمه وه‌ك پارتی عه‌یبمان نیه ، مه‌رجی گۆڕینمان بۆ دانێن ئه‌ی خۆمان بگۆڕین خۆمان چی لێ بكه‌ین؟ خۆمان به‌عه‌یب بكه‌ین؟! دوای ئه‌وه ئه‌و لایه‌نانه بۆ ئێمه نایه‌نه به‌غداد، ئه‌وانیش بۆ خۆیان دێنه به‌غداد نه‌ك بۆ ئێمه، دوای ئه‌وه خه‌ڵك ده‌نگیان داونه‌تێ له‌به‌غداد كاریان بۆ بكه‌ن ئه‌وان به‌رپرسن له‌ده‌نگی ژماره‌یه‌ك خه‌ڵك ئیتر بۆ ناز له‌سه‌ر ئێمه بكه‌ن به شه‌رت و مه‌رج بێنه به‌غداد؟ ئێمه نه مه‌رج له‌سه‌ر كه‌س داده‌نێین نه ڕازین به‌مه‌رجی كه‌س و مه‌رجی كه‌سیش قبوڵ ناكه‌ین!”
له كۆتایی چاوپیكهوتنهكهدا كاكه‌مین نه‌جار گوتیشی :”” جارێ دور و نزیكی له لایه‌نه عیراقیه‌كان دیار نیه چونكه تا ئێستا كوتله پێكنه‌هاتووه به‌ڵام ئێمه پڕۆژه‌مان هه‌یه هه‌ر لایه‌نێك له‌گه‌ڵی ڕێك بكه‌وین له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و پڕۆژه‌یه ڕێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین.”