بەڤیدیۆ: خۆپیشانده‌رێك له دیوانیه كوژرا
لەدرێژەی بەردەوامی خۆپیشاندانەکان لە شارەکانی باشور خواروی عێراقق، ئەمڕۆ جارێکی دیکە خۆپیشاندانەکان دەستیپێکردەوە، له‌به‌رده‌م باره‌گای میلیشیاكانی رێكخراوی به‌در، له پارێزگای دیوانیه‌ی باشووری عێراق، خۆپیشانده‌رێك كوژرا و دوو خۆپیشانده‌ری دیكه‌ش برینداربوون.
وێبسایتی سكای نیوزی ئیماراتی بڵاویكردووه‌ته‌وه، له نزیك باره‌گاكه ته‌قه له خۆپیشانده‌ران كراوه، به‌هۆیه‌وه خۆپیشانده‌رێك كوژرا و دووانی دیكه‌ش برینداربوونه.
سه‌رچاوه ته‌ندرووستییه‌كانی پارێزگای دیوانیه رایانگه‌یاند، خۆپیشانده‌ره‌كه ته‌مه‌نی 20 ساڵه و به گوللـه‌ی چه‌كدارانی میلیشیاكانی به‌در كوژراوه، به‌مه‌ش ژماره‌ی خۆپیشانده‌ره كوژراوه‌كان له ماوه‌ی 13 رۆژی خۆپیشاندانه‌كان، گه‌یشته 13 خۆپیشانده‌ر.
ماوه‌ی 13 رۆژه خۆپیشاندان له شاره‌كانی باشووری عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هۆكاره‌كانیش، نه‌بوونی كاره‌با، كه رۆژانه 2 كاتژمێر كه‌متر كاره‌بای نیشتمانی‌یان هه‌یه و مۆلدهكانیش توانای دابینكردنی ئه‌و بڕه زۆره‌یان نییه كه‌ماوه.
نه‌بوونی ئاوی خواردنه‌وه، كه به‌هۆی سرووشتی ناوچه‌كه، ئاوی خواردنه‌وه‌یان سوێره و تا ئێستا نه‌توانراوه ئاوی سازگار بۆ به‌شێكی زۆر له دانیشتووانی شاره‌كه دابین بكرێت.
هاوكات بێكارییه‌كی كوشنده له ریزی گه‌نجانی پارێزگای به‌سڕه و ناوچه‌كانی دیكه هه‌یه