خۆپێشانده‌رانی به‌سرا داوا له حكومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌ن به‌فریایان كه‌وێت
خه‌ڵكه راپهریوهكهی به‌سرا له‌دژی حكومه‌تی عێراق، داوا له‌سه‌رۆك بارزانی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن كه به‌فریایان بكه‌وێت و له‌و نه‌هامه‌تیه رزگاریان بكه‌ن، چونكه باوه‌ریان به‌حكومه‌ت و لایانه سیاسیه‌كانی عێراق نه‌ماوه”.
خۆپێشاندانی برسیه‌كان له ناوه‌راست و باشوری عێراق ده‌ستی پێكردووه و رۆژ دوای رۆژ له ته‌شه‌نه‌كردن به‌رده‌وامه، هه‌موو شاره‌كانی عێراقی گرتۆته‌وه، له‌ئێستادا خۆپێشانده‌ره‌كان له‌بێ به‌ڵێنی حكومه‌تی عێراق به‌رده‌وامن له دژی ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا”.
له‌لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی كوردستان 24 خۆپێشانده‌رێك له‌ناو خۆپێشاندهرهكاندا، به‌ده‌نگێكی به‌رز هاواری ده‌كرد بارزانی و حكومه‌تی هه‌رێم تكاتان لێده‌كه‌ین به‌فریامان بكه‌ون و له‌ناو ئه‌و جه‌هه‌نه‌مه رزگارمان بكه‌ن، چونكه هیچ باوهرێكمان به حكومه‌تی عێراق نه‌ماوه”.
خه‌ڵكی ناوه‌راست و باشوری عێراق له‌به‌ر نه‌بوونی كاره‌با و ئاو و نان، خۆپێشاندانیان له‌سه‌رجه‌م شار و ناحیه‌كان ئه‌نجامداوه دژی حكومه‌تی عێراق، داوا ده‌كه‌ن خزمه‌تگوزاری سه‌ره‌تایه‌كانیان بۆ دابین بكرێت”.