بهرپرسێكی ئێران, ئهگهری زۆره ئهمریكا هێڕشی سهربازی بكات بۆیه له ئامادهباشیداین
دوای ئهوه ههڕهشهی مایك پۆمپیۆ وهزیری دهرهوهی ئهمریكا شهوی رابردوو له ئێرانی كرد كه رایگهیاند:” دهبێـ دهرسێك به ئێران بدهین جارێكی دیكه نهتوانێ بهردهوام بێت, سەرۆکی دەستەی گشتی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش رای دەگەیەنێت، زانیاری تەواویان هەیە پاڵەپەستۆیەکی زۆر خراوەتە سەر سوپای ئەمەریکا بۆ هێرشکردنە سەر ئێران.
محەمەد حوسێن باقری سەرۆکی دەستەی گشتی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆبوونەوەی گشتی ئەو دەستەیەدا رای گەیاند، رەفتارەکانی ئەمەریکا بە هیچ شێوەیەک پێشبینی ناکرێن، هەرچەند تا ئێستا بەرپرسانی ئەو وڵاتە بە فەرمی باسیان لە بەکارهێنانی هێزی سەربازی نەکردووە، بەڵام ئەو ئەگەرە هەمیشە کراوەیە.
زیاتر روونی دەکاتەوە، هەر لەناو ئەمەریکادا هێزێکی زۆر هەیە پاڵەپەستۆ دەخاتە سەر سوپای ئەو وڵاتە بۆ ئەوەی راستەوخۆ هێرش بکەنە سەر ئێران، بۆیە ئەگەر زۆرە لە هەر کات و ناکاتێکدا ئەو هێرشە ئەنجام بدرێت.
ئەو لێدوانەی باقری لەکاتێکدایە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە سەرەتای هاتنە سەر کارییەوە هیچ ئاماژەیەکی بە هێرشی سەربازی بۆسەر ئێران نەکردووە و تەنیا ئەوەی راگەیاندووە کە وڵاتەکەی بە نیازە لە رووی ئابوورییەوە کۆماری ئیسلامی ئێران هەرەس پێ بهێنێت.
پاساوی ترەمپ بۆ هەرەس پێ هێنانی ئابووری ئێران کورتکردنەوەی دەستی ئەو رژێمەیە لە هاوکاریکردنی لۆجەستیکی و دارایی هێزە تیرۆریستییەکانی سووریا و حێراق و ئەفغانستان و یەمەن و لبنان.
مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی وڵێتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا شەوی رابردوو لە کۆبوونەوە لەگەڵ هاوڵاتیانی ئێرانی نیشتەجێی ئەمەریکا رای گەیاند، حکوومەتی ئەمەریکا پشتیوانی هاوڵاتیانی ئێرانە و نیازی هەیە وانەیەک بە کۆماری ئیسلامی ئێران بدات کە هەرگیز جارێکیتر دەرفەتی ئەوەی بۆ نەڕەخسێتەوە درێژە بە تاوانکاری و ئاژاوەکانی بدات لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.