پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێر له‌ باره‌ی ئه‌م پرسه‌ روونكردنه‌وه‌ ده‌دات.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھاتوچۆی ھەولێر زانیاری لەبارەی داخستنی یووتێرنەکانی واته‌ (ئیستداره‌ )ی  شەقامی( 60) مەتریی ھەولێر بئاشكرا ده‌كات و دووپاتی ده‌كاته‌وه‌ تا ئێستا هیچ یۆتێرنێك لانه‌دراوه‌و وه‌ ناتوانین دایبخه‌ین.”

له‌و باره‌وه‌ (فازڵ حاجی) گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی ھەولێر ڕایگەیاندوه‌.” كه‌ تا ئێستا ھیچ  یووتێرنێک واته‌ (ئیستداره‌) لە شەقامی (60 )مەتریدا لانەبراون و دەستکاریش نەکراون، چونکە ناتوانین دەستکاری ئەو یووتێرنانە بکەین، ھەروەھا ناتوانین دایانبخەین، کە شەقامی (60) مەتری بەرگەی ئەوە ناگرێت یووتێرنی تێدا دابخەین، لەبەر ئەوەی شەقامەکە خۆی فراوان نییە و بواری ئەوەشی تێدا نییە فراوان بکرێت.”

گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌.” كه‌  داخستنی چوارڕێیانی ئاکار کە ماوەیەکی زۆرە باس لە داخستنی دەکرێت ئێمە دیزاینی ئەو کارەمان تەواو کردووە و بە شارەوانیمان داوە، بۆ ئەوەی بە چ شێوازێک دایبخات، چونکە ئەو چوارڕێیانە ھەندێک گۆڕانکاری دەوێت و بە داخستنیشی شەقامی (100 ) مەتری ھاوشێوەی شەقامی (120 )مەتری لێ دێت.”

Back to top button