روونكردنەوەیەك لە خواكوڕك

خواكوڕك
پاش ئەوەی لەسەرچاوەیەكی نزیك لە بەرێز شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ پێمان راگەیاندرا كە بەرێز شاڵاو جەڵتەی لێیداوە، دوای بەدوا داچوونی خواكوڕك بۆمان دەركەوت كە بەرێز شاڵاوی كۆسرەت رەسوڵ لەكاتی ئۆپراسیۆنەكەدا بریندار بووە و چوار پێشمەرگەشی لەگەڵدا شەهید بووە، بۆیە لێرەوە داوای لێبوردن لە بەرێز شاڵاوی كۆسرەت رەسوڵ و خوێنەرانی خواكوڕك دەكەین بەهۆی تێپەرین ئەو هەڵە بەسەرماندا.
 
هەواڵەكە بەم شێوەیە
 
یەکێک لە کوڕەکانی کۆسرەت ڕەسول عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە ئۆپەراسیۆنەکەی پێشمەرگە لە میحوەری خازر بریندار بووە.
 
بەگوێرەی زانیاریە پشتراستكراوەكانی خواكوڕك ناوبراو لە یەكێك لە هێرشەكانی پێشمەرگە لەمیحوەری خازر بریندار بووە بەڵام لەئێستادا شاڵاوی كۆسرەت رەسوڵ تەندروستی جێگیرە و سەڵامەتە.
 
خواكوڕك پەیوەندی بە شاڵاوی كۆسرەت رەسوڵ كرد ناوبراو پەیوەندیەكەی بەردەست نەبووە،
 
1710201612img_2306
شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ
Back to top button